چێشت

ئامادەکردنی تۆپی بروێش بەڕێگەی تورکی

ئامادەکردنی تۆپی بروێش بەڕێگەی تورکی

پێداویستییەکان:
*چوار دانە پەتاتە.
*٢٠٠ گرام بروێش.
*سێ کەوچک ڕۆنی زەیتون.
*یەک کەوچک مەعدەنوسی وردکراو.
*یەک کەوچک پونگی وردکراو.
*سێ کەوچک گیراوەی لیمۆ.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*پەتاتەکان بکوڵێنن بۆماوەی ١٠ خولەک.
*لەناو مەنجەڵێکی پڕ لەئاو کەبڕێک خوێی تێکرابێت، بروێشەکەی لەناو بکوڵێنن، پاشان لەئاوەکەی دەربھێنن.
*بڕێک ڕۆن گەرم بکەن و پیاز و مەعدەنوس و پونگەکەی لەناو سووربکەنەوە.
*پەتاتەکان وردبکەن و بیشێلن.
*پەتاتە و بروێش و کەرەستە سوورەکراوەکانی بۆ زیاد بکەن و گیراوەی لیمۆیەکەی بەسەردا بکەن و بەباشی بیشێلن.
*بەشێوەی تۆپی خڕ لەناو دەفرێک ڕٍیزی بکەن، دەتوانن بەساردی و گەرمی پێشەکەشی بکەن و ڕۆنی زەیتون و گیراوەی لیمۆی بەسەردابکەن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟