شیرینی

ئامادەکردنی کێکی شوکولاتەی بەھەڵم

ئامادەکردنی کێکی شوکولاتەی بەھەڵم

پێداویستیەکان:
*یەک پەرداخ ونیو ئارد.
*یەک پەرداخ شەکر.
*یەک پەرداخ کەرە.
*یەک کەوچکی چا ڤانێلا.
*سێ ھێلکە.
*چارەکە پەرداخێک  ماست.
*یەک کەوچکی چا پیکن پاودەر.
*نیو کەوچکی چا کاربۆنات.
*چارەکە پەرداخێک کاکاوی پۆدرە.
*سۆسی شوکولاتەی گەرم بۆ سەرکێکەکە.

چۆنیەتی ئامادەکردنی :
*کەرەکە بتوێننەوە و ڤانێلا و شەکرەکەی بکەنە سەر و تێکی بدەن.
*ھیلکەکان یەک لە دوای یەک بکەنە سەری و تێکی بدەن, دواتر ماستەکەی بۆزیاد بکەن و بەباشی تێکەڵاوی بکەن.
*ئاردو پیکن پاودەر و کاربۆنات وکاکاوەکەی بکەنە سەر تاکو دەبێتە ھەویرێکی یەکگرتوو.
*مەنجەڵێکی بچوک و قوڵ ناوەکەی چەور بکە وھەویرەکەی بکە ناوی .
*یەکەمجار بە کاغەزی چەور سەری مەنجەڵەکە داپۆشن دوای ئەوە بەکاغەزی ئەلەمنیۆم دایپۆشن. 
*مەنجەڵە بچووکەکە بکە ناو مەنجەڵێکی گەورەتر و چارەگێک ئاوی تێبکەن سەری دابخەن بۆئەوەی بەھەڵمی ئاوەکە کێکەکە ببرژێت.
*سۆسی شوکولاتە گەرمەکە بۆ ڕازاندنەوەی کێکەکە بەکاربھێنن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟