گیراوەکان

ئامادەکردنی شۆربای پەتاتە بە تەڕەپیاز

ئامادەکردنی شۆربای پەتاتە بە تەڕەپیاز

پێداویستییەکان:
*٢٥ گرام کەرە.
*دوو کەوچک ڕۆن.
*شەش دانە پەتاتەی وردکراو.
*دوو دانە تەڕەپیازی سەوز.
*چوار کوپ ئاوی مریشک.
*یەک کەوچک بەھاراتی تێکەڵ.
*دوو کەوچک سیری وردکراو.
*خوێ و بیبەری ڕەش.
*یەک کوپ کرێم.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*کەرە و ڕۆنەکە لەناو مەنجەڵێک گەرم بکەن، پیازەکەی لەناو سووربکەنەوە.
*پەتاتەو بەھارات و خوێیەکەی بۆ زیادبکەن و تێکی بدەن تا کەمێک سووردەبێتەوە.
*ئاوی مریشکەکەی بۆ زیادبکەن، سەری داپۆشن تاکو دەکوڵێت.
*کاتێک کوڵا بە ئامێری کارەبایی لێکی بدەن، کرێمەکەی بۆ زیادبکەن، کەمێک لەسەر ئاگر بیھێڵنەوە، دواتر پێشکەشی بکەن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟