زەڵاتە

ئامادەکردنی زەڵاتەی برنج

ئامادەکردنی زەڵاتەی برنج

پێداویستییەکان:
*یەک پەرداخ گەنمە شامی کوڵاو.
* یەک پەرداخ برنج.
*یەک دەسک مەعدەنوس.
*ئاوی یەک دانە لیمۆ.
*ڕۆنی زەیتون.
*خوێ.
*خەیاری تورشی وردکراو.
*بیبەری سەوزو سوور.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*برنجەکە بشۆنوە و تاکو بزر دەبێت ئاوی بۆ زیاد بکەن و بیکەنە سەر ئاگر.
*ڕۆنی زەیتون و خوێی بکەنە سەر و لەسەر ئاگرێکی کەم بەجێی بھێڵن تاکو دەکوڵێت.
*برنجەکە بکەنە ناو قاپێک تاکو سارد دەبێتەوە.
*گەنمەشامی و مەعدەنوس و بیبەرە سەوزو سوور و خەیاری تورشی یە ورد کراوەکەی بکەنە سەرو تێکەڵاوی بکەن.
*بەپێی ویستی خۆت ڕۆنی زەیتون وخوێ وبیبەرو ئاوی لیمۆی بۆ زیاد بکەن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟