دراما

وێنەکەی "نور" تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی داگیر کردووە

" ئەمینێ گولشێ " خانمە ئەکتەر و شاجوانی پێشووی ووڵاتی تورکیا وێنەیەکی لە ماڵپەڕی ئینستاگرام بڵاوکردەوە.

خانمە ئەکتەری تورک لە ئێستەدا بە دەستگیرانە لەگەڵ  " مەسعود ئۆزێل" یاریزانی تۆپی پێ و بڕیارە لەم ھاوینەدا ھاوسەرگیری بکەن و خانووەکی گرانبەھایان کڕیوە کە دەکەوێتە سەر کەناری دەریا.


"نور" پێش دوو ڕۆژ وێنەیەکی لە ماڵپەڕی ئینستاگرام بڵاوکردەوە لەسەر کەناری دەریا و نووسیویەتی:" ئارامی"، خانمە ئەکتەر ھەرچی بکات و چی بڵاوبکاتەوە ھەمیشە سەرنجی ھەوادارانی ڕادەکێشێت  و وێنەکە نزیکەی پەنجاو دوو ھەزار لایکی بۆ ھات.


"ئەمینێ گولشێ" ساڵی ١٩٩٣ لە ووڵاتی سوید لە دایکبووە، ساڵی ٢٠١٤ وەکو شاجوانی تورکیا ھەڵبژێردرا، ھەروەھا کاری نواندنیش دەکات، بە ڕۆڵی "نور" لە زنجیرە درامای "ھەرگیز وازناھێنم" لە کوردستان ناسرا.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟