سینەما

"ئەمیرخان" و ھاوسەرەکەی تووشی ئەم نەخۆشییە مەترسیدارە بوونە

"ئەمیرخان" و ھاوسەرەکەی تووشی ئەم نەخۆشییە مەترسیدارە بوونە

"ئەمیرخان" ئەستێرەی بۆڵیوود، ئاشکرایکرد خۆی و ھاوسەرەکەی "کیران راو" دەرھێنەر تووشی نەخۆشی "ئەفلەوەنزای بەراز" بوونە.
 

بەپێی ھەواڵێکی تۆڕی میدیایی"ئێن دی تی ڤی"، "ئەمیرخان" ئەستێرەی بۆڵیوود ئەم ھەواڵەی لە زنجیرە چالاکییەکانی دابەشکردنی خەڵاتی "ساتیا میڤ جاتاتی بۆ ئاو"ڕاگەیاند، بۆ ئەم مەبەستەیش لە ئێستەدا لە ماڵەوە چارەسەر وەردەگرن.
 

"ئەمیر خان" ئەکتەر و دەرھێنەر، ساڵی ١٩٦٥ لەوڵاتی ھیند لەدایکبووە، ساڵی ١٩٧٣ وەکو ئەکتەری منداڵ ڕۆڵی لە فیلم گێڕاوە، بەڵام ساڵی ١٩٨٤ بۆ یەکەمجار ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە لە فیلمی سینەمایی، لە ئێستەدا خاوەنی دامەزراوەی "ئەمیر خان"ـە بۆ بەرھەمھێنانی ھونەری.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟