سینەما

ببینن "ئەنجلینا جولی" دوای جیابوونەوەی لەھاوسەرەکەی چەند گۆڕاوە

"ئەنجلینا جولی" ئەستێرەی ھۆلیوود، دوای جیابوونەوەی لە ھاوسەرەکەی، جارێکی دیکە بەشێوازێکی جیاواز لەبەردەم کامێراکان دەرکەوت.

"ئەنجلینا جولی" ئەکتەری بەناوبانگی ھۆلیوود، لەبەردەم ھۆتێلێکی شاری "لۆس ئەنجلوس" لەلایەن کامێرای ڕۆژنامەوانان وێنەیەکی گیراوە، ئاماژەیان بەوەداوە کەچەند شێوەی گۆڕاوە.

 

لەو دەرکەوتنەیدا خانمە ھونەرمەند کراسێکی درێژ و سادەی لەگەڵ چاکەتێک پۆشیوە، ھەروەھا شێوەی ڕووخساری گۆڕاوە کێشی لەشی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە.

 

ئەکتەر "ئەنجلینا جولی" ساڵی ١٩٧٥ لەوڵاتی ئەمریکا لەدایکبووە، ساڵی ٢٠١٤ لەگەڵ ئەکتەری ھۆلیوود "برات بێت" ھاوسەرگیری کردووە، بەر لەچەند مانگێک جیابوونەوەی خۆیان ڕاگەیاند.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟