سینەما

"ئەنجلینا جولی" ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت

"ئەنجلینا جولی" ئەستێرەی ھۆلیوود دووبارە بەھۆی دۆخی تەندروستییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.

بەپێی چەند ھەواڵێکی دەزگە ڕاگەیاندنەکان ئەستێرە "ئەنجلینا جولی" بەھۆی کەمبوونەوەی کێشی لەشی، دووبارە ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێتەوە، لەئێستەدا کێشی لەشی گەیشتووەتە ٣٤ کیلۆ.

 

سەرچاوەیەکی نزیکیش لەھەردوو ئەستێرە "برات بێت" و "ئەنجلینا جولی" بەھۆی لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتایی دەرکەوتووە، ھەموو ئەو تۆمەتانەی کە پێشتر خرابووە پاڵ ئەستێرە "برات بێت"، وەکوو توندەڕەوی بەرامبەر بەمنداڵەکان و بوونی پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ خانمانی دیکە بە ناڕاست باسکراوە.

 

ئەکتەری ھۆلیوود "ئەنجلینا جولی" تەمەن ٤١ ساڵ، لەساڵی ٢٠١٤ ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەری ھۆلیوود "برات بێت" تەمەن ٥٢ ساڵ پێکھێنا، بەر لەماوەیەک جیابوونەوەی خۆیان ڕاگەیاند.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟