سینەما

"ئەنجلینا جولی" بۆ جاری حەوتەم دەبێتە دایک

"ئەنجلینا جولی" ئەستێرەی جیھانی، لەم چەند ڕۆژەدا دووبارە بووەتە باسی ناو ڕۆژنامەکان، بەوەی بە نیازە ئەرکی بەخێوکردنی منداڵی حەوتەم بگرێتە ئەستۆ.

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە "ئەنجلینا جولی" ئەستێرەی ھۆڵیوود، لەئێستەدا "جولی" خەریکی ڕێکارە یاساییەکانە، بۆ ئەوەی ئەرکی بەخێوکردنی منداڵێکی دیکەیش بگرێتە خۆی، بەڵام تاکو ئێستە ڕەگەز یان ناوی منداڵەکە ئاشکرانەکراوە.
 

ھەواڵەکان ئەوەیشیان ڕوون کردووەتەوە، "برات بێت" ئەستێرە و ھاوسەری پێشووی خانمە ھونەرمەند، دژی ئەم بیرۆکەیە بووە، بەوەی دژی گەورەکردنی خێزانەکەیەتی، بەھۆی ئەوەیش کاریگەری لەسەر پەروەردەکردنی منداڵەکانی دیکەی دەبێت.
 

"ئەنجلینا جولی" ئەکتەر، ساڵی ١٩٧٥ لەشاری لۆس ئەنجلوس لەدایکبووە، ساڵی ١٩٨٥ ڕۆڵی بینیوە لە فیلمە ئەمریکییەکان، خاوەنی ھەردوو خەڵاتی ئۆسکار و گۆڵدن گلۆپە، لە ڕووی ژیانی تایبەتییەوە جگە لە سێ منداڵەکەی خۆی، ئەرکی بەخێوکردنی سێ منداڵی دیکەی لە ئەستۆ گرتووە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟