بەپێی ھەواڵی ماڵپەڕەکانی جیھانی، "ئەنجلینا جولی" ئەکتەری ھۆڵیوود، لە ئێستەدا لەناو کۆشکێک دەژیت، بە بڕی ٢٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کڕیویەتی، دەکەوێتە ناوچەی "لۆز فلیز" لە شاری "لۆس ئەنجلوس"، کە لە پێشوودا "سیسیل بی دی مایلز" دەرھێنەری کۆچکردوو خاوەنی ئەم کۆشکە بووە.
ئەم کۆشکە بە یەکێک لە کۆشکە ھەرە گەورەکانی وڵاتی ئەمریکا دادەنرێت، ساڵی ١٩١٣ لەسەر ڕووبەری ١٠٢١ مەتر دووجا دروست کراوە، ھەروەھا لە خۆشترین شوێنی شاری "لۆس ئەنجلوس"ـە، کە شەش ژووری نووستن و ١٠ گەرماوی تێدایە، جگەلەوەیش گەرماوێکی لە جۆری ھۆڵیوودی تێدایە.
"ئەنجلینا جولی" ئەکتەر، ساڵی ١٩٧٥ لەشاری لۆس ئەنجلوس لەدایکبووە، ساڵی ١٩٨٥ ڕۆڵی بینیوە لە فیلمە ئەمریکییەکان، خاوەنی ھەردوو خەڵاتی ئۆسکار و گۆڵدن گلۆپە، لە ڕووی ژیانی تایبەتییەوە سێجار ژیانی ھاوسەرێتی پێکھێناوە و جیابووەتەوە.
چۆنه بهلاتهوه؟