سینەما

"ئەنوشکا شارما" چەند وێنەیەکی دەگمەنی خۆی و باوکی لە سەردەمی منداڵیدا بڵاوکردەوە

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، "ئەنوشکا شارما" ئەستێرەی بۆڵیوود، وێنەیەکی خۆی و "ئەجای کۆمار"ـی باوکی لە سەردەمی منداڵیدا بڵاوکردەوە.

"ئەنوشکا شارما" ئەستێرەی بۆڵیوود لە ھەژماری تایبەتی خۆی ئەم وێنەیەی بە بۆنەی ڕۆژی باوکان بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، جیھان جوانتر دەبێت ئەگەر کاتێک ببینیت پیاوان لە باوکت دەچن.
 

"ئەنوشکا شارما" ئەکتەر و نمایشکار ساڵی ١٩٨٨ لەوڵاتی ھیند لەدایکبووە، ساڵی ٢٠٠٧ دەستی بەکاری نواندن کردووە لە فیلمە سینەماییەکان، لە ئێستەدا خاوەنی چەندین فیلمە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟