سینەما

"ئەنوەر شێخانی" بۆ چارەسەر ڕەوانەی ئەڵمانیا کراوە

"ئەنوەر شێخانی" بۆ چارەسەر ڕەوانەی ئەڵمانیا کراوە

"ئەنوەر شێخانی" ھونەرمەندی بە ئەزموونی کورد، لەئێستە بەھۆی نەخۆشییەوە ڕەوانەی دەرەوەی کوردستان کراوە تاکو چارەسەر وەرگرێ.
 

"ھەردی ئەنوەر" کوڕی ھونەرمەند بە "کەی مەگەزین"ـی گوت: باوکم بەھۆی نەخۆشییەکی چڕەوە لە دەرەوەی وڵاتە لە ئەڵمانیا بەھۆی قورسی نەخۆشیەکەوە بەردەوام لە ژێر چاودێری وردی پزیشک دایە.
 

زیاتریش گوتی:ماوەی مانگێکە بەھۆی نەخۆشییەکەی لە دەرەوەیە ئەوەش بەھۆی قورسی نەخۆشییەکەی کاتی ھاتنەوەی دیاری نەکراوە، لە نەخۆشخانەکانی کلینیکوم ڕێشت دێر ئیسار و کلینیکوم منشن شاری میونخ بەردەوام چاودێری وەردەگرێت.


"ئەنوەر شێخانی " ئەکتەر و بەرھەم ھێنەر لە دایکبووی ساڵی ١٩٥١/ دەستپێکی کاری ھونەری لە ساڵی ۱۹۷٠ لە تیپی پێشڕەوی سەر بە سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، یەکەمین شانۆ بەناوی ( سەرەتان) بەشداری تێدا کردوو بەڵام بۆ تۆماری تەلەفزیۆنی ناوەکەی گۆڕا بۆ ( مارەیی)بەشداری چەندین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کردووە و خاوەنی چەندین خەڵاتی رێزلێنانە، بەشداری لە دەیان فیلمی سینەمایی و دراما کردووە و یەکێکە لە بە ئەزموونترین ئەکتەرەکان کورد.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟