خێزان

چارەسەرێک بۆ ئەو منداڵانەی ئارەزووی خواردنەوەی شیر ناکەن

شیر بریتییە لەگرنگترین ئەو گیراوانەی کە پێویستە بۆ گەشەکردنی ئەندامەکانی لەشی منداڵان لەھەر قۆناغێکی تەمەندابن.

گیراوەی شیر لە توخمە سەرەکییەکانی وەکوو کالسیۆم و پرۆتین پێکھاتووە، کە گرنگترین توخمە بۆ تەندروستی مندڵان، بۆیە زۆربەی کات دایکان دڵتەنگن بەوەی منداڵەکانیان بەڕێژەیەکی باش شیر ناخۆنەوە.

 

لەگەڵ پەیڕەوکردنی ئەم خاڵانە کەلەماڵپەڕی "سی ئێن ئێن" بڵاوکراوەتەوە، دەتوانن بڕێکی باش لەو گیراوەیە بدەن بە منداڵەکانتان:

 

* لەسەرەتادا پێویستە بڕی یەک ژەم لەو گیراوەیە، دابەش بکەنە سەر چەند بڕێکی کەم و لەگەڵ ژەمە خۆراکییەکان پێشکەشی بکەن، پاشان بڕەکەی زیادبکەن.


* گیراوەی شیرەکە بکەنە ناو ئەو کوپەی کە لەلای منداڵەکەت خۆشەویستە.


* لەو جۆری خواردنانە بگەڕێ کە دەتواندرێت شیریان بۆ زیادبکرێت، بەمشێوەیە بڕێکی زۆر لەشیری تێبکەن، وەکوو شیرینی محەلەبی و کێکی تەڕکراو بە شیر.


* منداڵ ئارەزووی بینینی ڕەنگەکان دەکات، بۆیە دەتوانن شیر لەگەڵ زۆربەی گیراوەی میوەکان زیادبکەن و بیدەن بە منداڵەکەتان، وەکوو گیراوەی مۆز بە شیر یان شیلک بە شیر.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟