موزیک

"ئەساڵە" وەڵامی پێشکەشکارەکە دەداتەوە کە بە سەگ ناوی بردبوو

چەند ڕۆژێکە بەسەر ئەو بەرنامەیە تێپەڕیوە کە "نیزال ئەحمەدیە" پێشکەشکار، ناوی "ئەساڵە" گۆرانیبێژی بە سەگ ھێنا ، لە ئێستەدا ھونەرمەند بێ دەنگی شکاند.

بەپێی چەند ھەواڵێکی ماڵپەڕە عەرەبییەکان، "ئەساڵە" گۆرانیبێژی عەرەب، لە ڕاستیدا بینەری بەرنامەکەی "نیزال ئەحمەدیە" پێشکەشکار و خاوەنی گۆڤاری "جەرەس"نەبووە، کە بەشداری لە بەرنامەی "فەحس شامل" کردبوو، ھەروەھا لەوەی ناویشی بە سەگ ھێنا بوو، بەڵام لەدواییدا لەڕێگەی پەیوەندی کردن لە کەسە نزیکەکانی لەو بابەتە ئاگەدار کراوەتەوە.

لە وەڵامدا "ئەساڵە" گۆرانیبێژ ڕایگەیاند، نایەوێت بە قسە وەڵامی پێشکەشکار بداتەوە، بەڵکو ڕاستەوخۆ داوای یاسایی لەسەر کەناڵی "حەیات" تۆماردەکات، کە بەرنامەکەی لێ پەخشکراوە، بەوەی ڕێگەیان پێداوە بەم شێوەیە قسە بکات، بەھۆی ئەوەی زیاتر لەوە بێزار بووە کەناڵێکی عەرەبی شەڕ لە نێوان کەسە ناسراوەکان دەخوڵقێنێت.
 

"ئەساڵە" گۆرانیبێژ، ساڵی ١٩٦٩ لەوڵاتی سوریا لەدایکبووە، لە تەمەنی سەرووی چوار ساڵان دەستی بە گۆرانیگوتن کردووە، ساڵی ١٩٩١ یەکەم گۆرانی خۆی بڵاو کردووەتەوە، تاکو ئێستەیش خاوەنی زیاتر لە ٢٠ ئەلبومی گۆرانییە.


 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟