خێزان

بەم ھەڵسوکەوتانە زیاتر ھاوسەرەکەت ئاشقی خۆت بکە

بەم ھەڵسوکەوتانە زیاتر ھاوسەرەکەت ئاشقی خۆت بکە

زۆربەی پیاوان و خانمان ھەست بە خۆشەویستی ھاوسەرەکانیان ناکەن، بەڵام ھەندێک ھەڵسوکەوت ھەن گوزارشت لەو خۆشەویستییە دەکەن.
 

پسپۆڕانی بواری خێزان ڕایدەگەیەنن، ھەندێک ھەڵسوکەوت ھەن ئەگەر وەکو خوویەکی لێ بکەن، بەشێوەیەکی سروشتی ھەست بە خۆشەویستی نێوان خۆتان و ھاوسەرەکانتان دەکەن.
 

بەم ھەڵسوکەوتانەی خوارەوە خۆشەویستی خۆتان بۆ ھاوسەرەکانتان دەرببڕن:
*بە گەرمی سەر لەسەر سینگییان دابنێن: بە تایبەتی ئەم ھەڵسوکەوتە گونجاوە بۆ خانمان، بەوەی کاتێک سەر بە سینگی ھاوسەرەکانتان دەکەن، ھەست بە سەرچاوەی ئارامی دەکەن، دڵنیا دەبنەوە لەوەی کە ئاسوودەن بەیەکەوە.  
*گوێ گرتن: ئەم ھەڵسوکەوتە ماندوبوونی پێویستە، ئەگەر بە بەردەوامی ئەنجامی بدەن، بەڵگەیەکە تاکو بیسەلمێنن گرنگی بە تایبەتمەندییەکانیان دەدەن.
*کاتێک لەگەڵ ھاوڕێکانتانن نامە دەنێرن: ئەم ھەڵسوکەوتە دڵنیایان دەکاتەوە لەوەی بەردەوام بیرییان دەکەن کاتێک لەگەڵیاندا نین.
*بە ڕوونی گوزارشت لە خۆشەویستی بکەن: ئەم ھەڵسوکەوتە ڕاستەوخۆ خۆشەویستی نێوانتان بەرەو زیادبوون دەبات، بە تایبەتیش کاتێک لەبەردەم ھاوڕێ و خوشک و براکانتان ئەنجامی دەدەن.
*لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پیاھەڵدان: ئەم ھەڵسوکەوتە واتای ئەوەیە لە بەرامبەر ھەموو کەسێک ڕێز و خۆشەویستیت بۆی ھەیە، بەڵام پێویست بە زیادەڕۆیی ناکات ئەم کارە لە ھەموو کاتێکدا ئەنجامی بدەن.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟