سینەما

شارۆخان و باڕبیەکەی بۆلیود ئەشقێکی نوێ کۆیاندەکاتەوە

لە فیلمێکی نوێدا بەمزووانە پێکەوە دەردەکەونەوە

هەردوو ئەستێرەی بەناوبانگی هیندستان شارۆخان و کاترینا کایف ناسراو بە باڕبیەکەی بۆلیود، لە فیلمێکی نوێدا دووبارە پێکەوە دەردەکەون.

 

لەساڵی 2012 فیلمی Jab Tak Hai Jaan کە کاترینا و شارۆخان رۆڵیان تێدا دەبینی کاردانەوەیەکی زۆری بەدواداهات و بە چیرۆکێکی رۆمانسی کاریگەر ناوبانگی دەرکرد، پاشان لە ساڵی 2018 بۆ جاری دووەم پێکەوە لە فیلمێکی دیکەدا بەناوی "zero" دەرکەوتن.

 

بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی "ئێم بی سی بۆلیود" دەرهێنەری ناسراوی هیندستان رۆهێت چیتی بڕیاریداوە بەشێکی نوێ لە فیلمی "ساتا بی ساتا" بەرهەمبهێنێت، کە لەساڵی ١٩٨٢ ئەمیتاب باتچن رۆڵی تێدا دەگێڕا.

 

بەڵام لەم بەشە نوێیەدا هەردوو ئەکتەر شارۆخان و کاترینا کایف هەڵبژاردووە، بۆ ئەوەی لە ئەشقێکی نوێدا بینەرەکانیان رابکێشن.

 

شارۆخان یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەکتەرە دیارەکانی هیندستان و جیهان، ، لەدایکبووی ١٩٦٥

 

کاترینا کایف لەدایکبووی ساڵی 1983یە لە هۆنگ کۆنگ، لە ٢٠١٦ بە جوانترین خانمی بۆلیود هەڵبژێردرا و خەڵاتی تایبەتی پێبەخشرا.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟