سینەما

سەلمان خان دەبێتە ئەفسەری دەریا

سەلمان خان دەبێتە ئەفسەری دەریا

ئەکتەری ناسراوی بۆلیود سەلمان خان، بۆ یەکەمجار رۆڵی ئەفسەرێکی دەریایی دەبینێت.


دەرهێنەری دیاری هندستانی عەباس زەفەر لە لاپەڕەی فەرمی خۆی یەکەم پۆستەری فیلمە نوێیەکەی سەلمان خانی بڵاوکردەوە، بەناوی "bharat" کە تێیدا رۆڵی ئەفسەرێک دەبینێت لەناو زەریای هندی، هاوکاتت کاترینا کایف لەگەڵ رۆڵی سەرەکی دەبینێت وەک خانمێک.


بەپێی زانیارییەکان ئەم فیلمە چیرۆکێکە لەنێوان ساڵانی ١٩٣٦ بۆ ٢٠١٠ کە تێیدا سەلمان خان لە چەندین قۆناغی جیاوازدا دەردەکەوێت.


سەلمان خان لە ئێستادا تەمەنی 53 ساڵە، رۆڵی لە زیاتر لە 100 فیلمدا بینیوە و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە.


 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟