موزیک

ئایا ریهانا دەیەوێت ببێتە خانمە بازرگان؟

مارکەیەکی نوێی جلوبەرگ بەرهەمدەهێنێت

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ریهانا، بڕیارە بەمزووانە مارکەیەکی نوێی جلوبەرگ و ئێکسسوارات رابگەیەنێت.

 

لە ماوەی رابردوو ریهانا توانی بڕاندی تایبەتی خۆی بەناوی "fenty" کە پێکهاتبوو لە ماکیاژ و بابەتەکانی جوانکاری رابگەیەنێت و سەرکەوتنێکی باشیش بەدەستبهێنێت، بەڵام لە ئێستادا بڕیارە گۆڕانکاری بکات و بەرهەمەکانی تەنها لە بابەتەکانی جوانکاریدا نەبێت، بەڵکو جلوبەرگ و ئێکسسواراتیش بەرهەمبهێنێت، لە مانگەکانی داهاتوو لە پاریس نمایشی دەکات.

 

ریهانا لەدایکبووی ساڵی 1988، هونەرمەندێکی دیاری بواری میوزیکی پۆپ و هیپهۆپە.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟