سینەما

بەوێنە.. فێستیڤاڵی "کان"ی سینەمایی بۆ ساڵی ٢٠١٩ بەڕێوەدەچێت

ئەستێرەکان لەسەر فەرشی سور نمایشیان کرد

رۆژی سێشەممە ٧٢هەمین خولی فێستیڤاڵی کان بۆ سینەما لە فەرەنسا بەڕێوەچوو، بە بەشداری چەندین ئەستێرەی جیهانی و لە رۆژانی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت.

 

فێستیڤاڵی کان یەکێکە لە فێستیڤاڵە سینەماییە جیهانییە بەناوبانگەکان، کە لەساڵی ١٩٤٦ دامەزراوە، هەموو مانگی ئایارێک لە شاری کانی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت، بە بەشداری چەندین ئەستێرە و کەسایەتی هونەری و تێیدا خەڵاتی زێڕین دەبەخشرێت باشترین ئەکتەر و دەرهێنەر و فیلم و.. هتد

 

بەپێی زانیارییەکان لە ساڵی ٢٠١٩ئەو فیلم و چالاکیانەی پێشکەشكراون بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو، رێژەیەکی زۆری لەلایەن خانمانەوە بوو، کە تێیدا ١٣ دەرهێنەر بەشداریان کردبوو.

 

دیارترین ئەو فیلمانەی بەشداریان کردبوو فیلمی "Atlantique، little joe، sibyl،portrait of a lady on fire" بوون، وێنەی سەرەکی فێستیڤاڵەکە بۆ ئەمساڵ دەرهێنەر ئانیس فاردا بوو، کە مانگی مارسی رابردوو کۆچی دوایی کرد، یەکێک بوو لە باشترین دەرهێنەرەکانی فەرەنسا.

 

هاوشێوەی ساڵانی رابردوو فێستیڤاڵەکە بە هاتنەژوورەوەی ئەستێرەکان لەسەر فەرشی سور دەستیپێکرد، کە تێیدا 82 خانم بەشداریان کردووە، بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟