دراما

سەنا بە ستایلێکی شیکەوە نمایشدەکات

بانگێشتی فێستیڤاڵی کان کرا

خانمە ئەکتەری دیاری تورکیا دیلان دێنیز ناسراو بە سەنا لە درامای "چاڵ"، بەشداری فێستیڤاڵی کان دەکات.

 

رۆژی سێ شەممە یەکەم رۆژی خولی ٧٢هەمین فێستیڤاڵی کان بەڕێوەچوو، یەکێک لەو ئەکتەرە دیارانەی تورکیا کە بانگێشت کرابوو دیلان دێنیز بوو، کە تێیدا بە عەزیەکی شینی کاڵی درێژەوە لەسەر فەرشی سور نمایشیکرد، ماکیاژێکی سادەی کردبوو، بەڵام سەرنجڕاکێش، بەپێی زانیارییەکان نرخی ئەو تاقمە کریستاڵەی هەڵیبژاردبوو ٨٠٠ هەزار یۆرۆ بوو.

 

دیلان دێنیز لەدایکبووی ساڵی 1995، توانی بە ماوەیەکی کەم لە بواری نواندندا خۆی بناسێنێت، پاش ئەوەی لە ساڵی 2014 وەک هاوەڵی دووەمی شاجوان دیاریکرا.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟