سینەما

بەهمەنی قوبادی کار بۆ فیلمێکی میوزیکی دەکات

فیلمێکی دۆکیومێنتاریە

دەرهێنەری ناسراوی کوردستان بەهمەنی قوبادی، فیلمێکی دۆکیومێنتاری میوزیکی بەرهەمدەهێنێت.

 

لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام بەهمەنی قوبادی رایگەیاند "لەگەڵ ستافێکی ئەوروپی، ئێرانی، تورک سەرقاڵی ئامادەکردنی فیلمێکی دۆکیومێنتاری میوزیکیە، کە بەشێکی لە ئیستانبوڵ بەرهەمهێناوە و بەشێکی دیکەی بڕیارە لە ساڵی 2020 بەرهەمبهێنێت.

 

بەپێی زانیارییەکان ئەم فیلمە سەربەخۆیە و تایبەت بە میوزیک، هیچ پەیوەندی بە وڵاتی ئێران و تورکیاوە نییە، ئەمیر ئاقایی وەک ئەکتەرێک پاڵەوانی سەرەکی فیلمەکەیە.

 

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟