دراما

ئەستێرەیەکی عەرەب بەنھێنی ھاوسەرگیری دەکات

دەزگا ڕاگەیاندنەکانی عەرەبی ئاشکرایان کردووە "دالیا بوحەیری" ئەستێرەی میسری، لە ماوەی چەند ڕۆژی داھاتوودا ھاوسەرگیری دەکات.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە عەرەبییەکان، "دالیا بوحەیری" ئەکتەری میسری بەر لەچەند ڕۆژێک لەناو ماڵەکەیدا ئاھەنگی خەنەبەندانی سازکردووە، بەنیازە چەند ڕۆژێکی دیکە ھاوسەرگیری لەگەڵ سەرمایەدارێکی وڵاتی میسر ئەنجام بدات.

 

ھەواڵەکان ئەوەیشان ڕوونکردووەتەوە خانمە ھونەرمەند دوور لەچاوی کامێراکان، بە نیازە بە تەنھا و ئامادەبوونی کەسانی نزیکی ئاھەنگەکە بەڕێوە ببات.


ئەکتەری دراما و سینەما "دالیا بوحەیری" ساڵی ١٩٧٠ لەوڵاتی میسر لەدایکبووە، ساڵی ١٩٩٠ بووە شاجوانی وڵاتی میسر، دووجار ھاوسەرگیری کردووە، بەڵام بەر لەچەند ساڵێک ھاوسەری دووەممی بەھۆی ڕووداوێک گیانی لەدەستدا.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟