سینەما

شارۆخان دڵی هەوادارێکی خۆشدەکات

بە ئەستێرەیەکی سادەی وڵاتەکەی دەناسرێت

ئەکتەری بەناوبانگی بۆلیود شارۆخان، جگە لە کارەکانی خۆی گرنگیەکی تایبەت بە هەوادارانی دەدات .


سەرەڕای ئەوەی ئەکتەرێکی ناسراوە و کاری بازرگانیش دەکات، بەڵام هەرگیز نایەوێت لە هەوادارەکانی دابڕێت و بە کەسێکی لەخۆبایی بناسرێت، هەربۆیە هەوڵدەدات بە سەردانکردنیان دڵخۆشیان بکات، لە نوێترین کاریشیدا شارۆخان بەشداری ئاهەنگی تایبەتی خانمێک دەکات بەناوی ساریتا کە یەکێکە لە هەوادارە سەرسەختەکانی.


دەرکەوتنی شارۆخان لەگەڵ ئەو بوک و زاوایە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە، چونکە بەم رەفتارانەی هێندەی دیکە لەناو دڵی هەوادارەکانی خۆشەویست دەبێت و بەشێکیان بە سادەترین ئەستێرەی وڵاتەکەیان ناویدەبەن.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟