دراما

ئایا سارپ لە خۆشەویستەکەی جیابووەتەوە؟

خۆشەویستەکەی ئەکتەرێکی ناسراوە

جانەر جێندۆروک ناسراو بە کەسایەتی سارپ لە درامای "ئافرەت"، لەگەڵ خۆشەویستەکەی بەشداری ئاهەنگێک دەکەن و دەنگۆکان بە درۆ دەخەنەوە.

 

لە یەکەم رۆژی ئاهەنگی نمایشکردنی فیلمی "İçerdekiler" کە جانەر جێندۆروک رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت،  هەردوو ئەکتەر جانەر و خۆشەویستەکەی سێلین شەکەرجی پێکەوە دەرکەوتن، ئەمەش دوای ئەوەی لە بەشێک لە میدیاکان دەنگۆی جیابوونەوەیان بڵاوکرایەوە، بەڵام سێلین دەربارەی ئەو دەنگۆیە بە پێکەنینەوە وەڵامی رۆژنامەنوسانی دایەوە و وتی "ئەم هەفتەیە جیانەبووینەتەوە".

 

جانەر جێندۆروک لەدایکبووی 1980، یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی تورکیا و سەرەتای کارکردنی دەگەڕێتەوە نواندنی لە شانۆ.

 

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟