دیمانە

"ئەڤین حوسێن"ـی بێژەر وەڵامی چەند پرسیارێکی "کەی مەگەزین" دەداتەوە

"ئەڤین حوسێن"ـی بێژەر وەڵامی چەند پرسیارێکی "کەی مەگەزین" دەداتەوە

"ئەڤین حوسێن" خانمە بێژەری کەناڵی "کوردستان ٢٤" لە دیمانەیەکی کورتی لەگەڵ "کەی مەگەزین" وەڵامی چەند پرسیارێک دەداتەوە.

 

*چۆن پێناسەی باوکت دەکەی و چ قسەیەکەت بۆی ھەیە؟
_ باوک ئەو پیاوەیە کە کچەکەی بەبێ ھۆکار خۆشی دەوێ، ھەروەھا یەکەم عەشقی کچەکەیە و ھەمیشە پاڵەوانی ئەوە، بۆیە باوکمم زۆر خوشدەوێ.

 

*سەرسامی چ یاریزانێکی وە سەرسامی چ شتێکی ئەو یاریزانەی؟
_ کەسێکی دیارکراو نیە سەرسامبم پێی، بەڵام "ئیسکو" یاریزانی ریاڵ مەدرید، ھەروەھا "دیبالا"ـی یاریزانی یوڤێنتوسم خوشدەوێن. 

 

*ڕۆژانە زۆرترین پەیوەندی لەگەڵ کێ دەکەی؟
_ ڕۆژانە ئەگەر لەگەڵ "میراف"ـی خوشکم قسەنەکەم دەمرم، زۆر زۆر لەگەڵ ئەو قسە دەکەم.


*زۆربەی بێژەرەکان ماوە ماوە گۆڕانکاری لە کارەکانیان دەکرێت، نموونە لە بێژەری ئابووریەوە بۆ پێشکەشکردنی بەرنامەیەکی ڕۆژانە و گشتی یان ھونەری، بۆچی تا ئێستە گۆڕانکاری لە کارەکەی تۆ نەکراوە، ئەوان تۆیان بە دڵ نییە؟
_ من پێم وایە ئەگەر کەسێک بوو بە بێژەر یان ھەر شتێک نابێت بیگورێت، چونکە خەڵک بەو شتە تۆ دەناسن، من نەمبینیوە بێژەرێکی ئابووری یان وەرزشی بێت دواتر بچێتە سیاسی، ئەو شتە بەس لە کوردستان زۆرە، بەڵام دەبێ ئەو شتە پەیوەندی بە حەزی کەسی بەرامبەر ھەبێ، چونکە ھەندێک کەس ھەست دەکەن لەو بوارەی خۆیان زۆر سەرکەوتوو نەبوونە بۆیە حەزدەکەن بیگۆڕن.

 

*ئەگەر تۆ "ئەڤین" نەبووتایە و کەسێکی دیکە بویتایە کەسایەتی "ئەڤین"ـت چۆن بەخۆت ڕازی دەکرد، چیت دەکرد تا دڵی "ئەڤین" بۆتۆ بێت و شایستەی ئەو بێت؟
_ ئەو شتە نھێنیە ناتوانم بیڵێم، چونکە ئەگەر من بڵێم چۆن دڵی من بەدەست بێنن ئەوە لەوانەیە زوور کەس بیکەن و بۆمن گرنگی نەمینێ، بۆیە نابێ بگووترێ.

 

*زۆرترین کەس کە ماچت کردبێ کێ بووە؟
_ "میراف"خوشکەکەم زۆر ماچکردووە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟