خێزان

لەتەمەنی چەند مانگیدا پێویستە ئاو بدرێت بە کۆرپەلە؟

کۆرپەلە ھاوشێوەی زیندەوەرەکانی دیکە پێویستی بەڕێژەیەکی دیاریکراوی ئاوە، بەڵام لەتەمەنی مانگەکانی سەرەتاییدا پێدانی ئاو زیانی ھەیە بۆ کۆرپەلە.

پێدانی ڕێژەی ئاو بەپێی پلەی گەرمی کەشوھەوا و تەمەنی کۆرپەلە پێویستە بگۆڕدرێت، ھەروەھا ڕێژەی پێدانی ئاو زۆر گرنگە بۆ کۆرپەلە بۆ ئەوەی بەپلەی یەکەم دووربکەونەوە لە وشکی لەش.

 

لەچ تەمەنێکدا پێویستە جگە لەشیری دایک ئاویش بدرێتە کۆرپەلەکانتان؟

 

* بەپێی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری "سەیدەتی" لەمیانی وەرگرتنی لێدوانێکیدا لەپزیشکی منداڵان، ڕایدەگەیەنێت دەبێت ھەموو دایکێک لەتەمەنی چوار بۆ شەش مانگی دەستبکات بە پێدانی ئاو بەکۆرپەلەکەی، خوارووی ئەم تەمەنە پێویست ناکات ئاو بدەن بەمنداڵەکانتان بەھۆی ئەوەی شیری دایک بە ڕێژەی ٦٠% لەئاو پێکھاتووە، بۆیە ئەگەر لەخوارووی ئەم تەمەنە بدەن بەمنداڵەکانتان تووشی نەمانی ئارەزووی شیر خواردن دەکەن، ھەروەھا دەبێت لەتەمەنی چوار تاکوو شەش مانگی ڕۆژانە چارەکە کوپێک ئاو بدرێت بەکۆرپەلەکەتان.

 

* ئەگەر ھاتوو لەخوار تەمەنی چوار مانگی بدرێت بەکۆرپەلەکانتان، دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی کێشی لەشی کۆرپەلەکە بەھۆی نەمانی ئارەزووی شیر خواردن، بۆ ئەوەی تووشی ژەھراوی بوونی ئاو نەبن و ڕێژەیەکی زۆریش لە ماددەی سۆدیۆم لەناو گورچیلەیان کۆدەبێتەوە بەتایبەتی ئەگەر ھاتوو ئاوی ئاسایی بدرێت بەکۆرپەلە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟