تەندروستی

ئەو خواردنانە چیین کە نابێت ھەرگیز مرۆڤ بیانخوات

دوای تێپەڕبوونی ٢٠ ساڵ لە لێکۆڵینەوە لەبارەی ژەھراویبوون بەھۆی خۆراکەکان، زانایەکی پسپۆڕ کۆمەڵێک خۆراکی زیانبەخشی دیاریکردووە.

زانا "بێل مارلەر" بەماڵپەڕێکی بواری تەندروستی ڕاگەیاندووە، کۆمەڵێک خۆراکی ناتەندروست ھەیە کە پێویستە ھەرگیز مرۆڤ نەیانخوات، بەھۆی ئەوەی زیانێکی گەورەی تەندروستی ھەیە و یەکێک لەکێشەکان بریتییە لە ژەھراوی لەش.

 

ئەو خواردنانە بریتیین لە:

 

* خواردنی زیندەوەرە دەریاییە نەکوڵاوەکان: لەگەڵ خواردنی ئەمجۆرە خۆراکە زۆربەی کات مرۆڤ پلەی گەرمی لەش بەرزدەبێـتەوە و ڕێژەیەکی زۆریش لەمیکرۆبەکان لەناو لەشدا کۆدەبێتەوە.


* میوە و سەوزەکان پێشتر شۆرابنەوە: بەشێکی زۆری خەڵک کاتێک سەوزە و میوەکان لەبازاڕ دەھێننەوە ڕاستەوخۆ دەیشۆنەوە، پاشان جارێکی دیکە بۆ خواردن بەکاریدەھێنن، بۆیە زۆربەی کات ڕەنگە میکرۆب و بەکتریای زیانبەخش لەسەریان بنیشێت.

 

* دانەوێڵە نەکوڵاوەکان: زیاتر لە ٣٠ جۆری میکرۆب لەسەر ئەوجۆرە خۆراکە نەکوڵاوانە دەنیشن، دیارترینیان بەکتریای "ئی کۆلای" و "سالمینۆلا"ـیە.


* گۆشتی نەکوڵاو: پسپۆڕانی بواری خۆراکی ئاماژە بەوە دەکەن کە گۆشت پێویستی بەپلەی کوڵانی بەرزە بۆ ئەوەی بەکتریاکانی ناوی لەناو بچن، بۆیە واباشترە ھەرگیز گۆشتی برژاو نەخۆن.


* ھێلکەی نەکوڵاو: خواردنی ھێلکەی نەکوڵاو ڕەنگە مرۆڤ تووشی ژەھراویبوون نەکات، بەڵام لەوانەیە تووشی کێشەی تەندروستی بکات.


* شیری نەکوڵاو: ئەمجۆرە شیرە زۆربەی کات ڕێژەیەکی زۆر لەمیکرۆب و بەکتریا و ڤایڤرۆسەکانی لەسەر دەنیشێت، بۆیە واباشترە شیرە پاککەرەوەکانی بازرگانی بخورێن بۆ ئەوەی زیان بە تەندروستی نەگات.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟