تەندروستی

پاش خۆێندنەوەی ئەم ھەواڵە ھەرگیز ئاوی ماست ناڕێژن

بێگوومان ھەموومان لەکاتی کڕینی ماست یەکەم شت ئاوەکەی دەڕژێنین وا تێگەیشتووینە کە ئەم ئاوە سوودی نییە بەڵام بە پێچەوانەوەیە.

بە پێی لێکۆڵینەوە نوێیەکان بەدەرکەوتووە کە ئاوی ماست سوودێکی یەکجار زۆری ھەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ و چارەسەرە بۆ زۆرێک لە نەخۆشییەکان وەکو شێرپەنجە و چەندین نەخۆشی دیکە ھەروەھا سوودی زۆری ھەیە بۆ بەدەست ھێنانی پێستێکی تەندروست.


* ئاوی ماست سوودێکی زۆری ھەیە بۆ کەمکردنەوەی کێشی لەش بەھۆی لەخۆ گرتنی ڕێژەیەکی زۆر لە کالسیۆم و ڤیتامین B و پڕۆتین کە وا دەکات ھەمیشە ھەست بە تێری بکەیت و سوودی زۆری ھەیە بۆ سووتاندنی چەوری لەش کە وا دەکات کۆئەندامی ھەرس زیاتر کار بکات.


* ئاوی ماست چەندین بەکتریای بەسوودی تێدایە کە سوودی زۆری ھەیە بۆ چارەسەری قەبزی و ڕیخۆڵەکان.


* ئاوی ماست بە سوودە بۆ چارەسەری لێکەڕژێنی دەرەقی و کەمکردنەوەی توڕەیی و ھەستی ماندوێتی.


* ئاوی ماست بە سوودە بۆ ئەو کەسانەی کە دووچاری نەخۆشی شەکرە بوونە کە وا دەکات ڕێژەی شەکرە لە خوێندا ھاوسەنگ بکات.


* ئاوی ماست بە سوودە بۆ لابردنی لەکەی پێست و بەدەست ھێنانی پێستێکی تەندروست.


 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟