خێزان

ئەو خۆراکانە چیین کەپێویستە لەتەمەنی سێ مانگی بدرێت بەمنداڵ؟

تاکو تەمەنی سێ مانگی پێویستە تەنھا شیری دایک بدرێت بەکۆرپەلە، بەڵام لە تەمەنی سێ مانگی پێویستە چەند خۆراکێکی دیاریکراو بدرێن بە کۆپەلە.

بۆ ئەم مەبەستە پسپۆڕانی خۆراکی بەم شێوەیە خۆراکی کۆرپەلەی سێ مانگیان ڕێکخستووە:


*بەرنامەی پێدانی شیری دایک دەبێت ھەر سێ کاتژمێر جارێک بێت.


*مەھێڵە منداڵەکەت زیاتر لەسێ کاتژمێر بخەوێت، بۆ ئەوەی کاتی شیرپێدانی نەڕوات.


*لەنێوان ژەمی شیر پێدان دەتوانن بڕێک لەگیراوەی پرتەقاڵ یان سێو بدرێت بەمنداڵەکە بۆ ئەوەی تووشی قەبزی یان سکچوون نەبێت.


*دەتوانن بڕێک گیراوەی تەماتە تێکەڵ بەئاو بکەن و پێویستە بەشێوەی چەند دڵۆپێک بیدەنە کۆرپەلەکەتان.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟