تەندروستی

ئەو خواردنانە چیین لەشەوان بخورێن نابێتە ھۆی قەڵەوی؟

ھەموو لێکۆڵینەوە زانستییەکان دەریانخستووە کە خواردن و خواردنەوەکان لە ژەمی شەوانە دەبێتە ھۆی پەیدابوونی قەڵەوی.

بەپێی ڕاپۆرتێکی تەندروستی کە لە ماڵپەڕی "بۆڵد سکای" بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بۆ کۆمەڵێک خۆراکی وزەبەخش کراوە کاتێک لە شەوان دەخورێت سوودێکی باشی ھەیە و ناھێڵێت تووشی قەڵەوی ببنەوە، ئەو خۆراکانەیش بریتیین لە:
 

* برنجی بۆر: ئەو جۆرە برنجە یارمەتی کەمکردنەوەی کێشی لەش دەدات بەھۆی ئەوەی لەماددەی ئاسن و کۆمەڵێک ڤیتامین و پرۆتین پێکھاتووە.
 

* بادەم: خواردنی بادەم لە بەیانیان و ئێواران سوودی ھەیە بۆ تەندروستی لەش و کەمکردنەوەی کێشی لەش.
 

 

* میوە جۆراوجۆرەکان: خواردنی ژەمێک لە میوەکان لە بری خواردنە خێراکان، بەھۆی ئەوەی لە بڕێکی کەمی کالۆری پێکدێت کێشی لەش کەمدەکاتەوە.
 

 

* شیر: بەپێی لێکۆڵینەوە نوێییەکان خواردنی سێ ژەم شیری کەم چەوری لە ڕۆژێکدا ناھێڵێت کێشی لەشتان زیاد بکات.
 

 

* ماست: باشترین خۆراک لە ژەمی شەوان دەبێت بخورێت بەر لە چوونتان بۆ ناو جێگەی نووستن بریتییە لە خواردنی یەک دەفر ماست بۆ ئەوەی چەوری لەشتان بتوێنێتەوە.
 

 

* گیراوە سروشتییەکان: خواردنەوەی گیراوەی سێو و لیمۆ و پرتەقاڵ بە ڕێژەیەکی کەم لە ماددەی شەکر پێکھاتووە، بۆیە دەتوانن سوودی لە خواردنەوەی وەربگرن.
 

 

* زەڵاتە: خواردنی یەک دەفر لە زەڵاتەی سەوزەواتەکان لەش دەپارێزێت لە قەڵەوی.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟