دراما

بەوێنە... نوێترین دەرکەوتنی "ئایشە" و ھاوسەرەکەی

"شوکران ئۆڤاڵی"خانمە ئەکتەری تورک ماوەیەک لەمەوبەر ھاوسەرگیری لەگەڵ "جانەر ئێرکین" کرد، دوێنی شەو لە کاتی ھاتنە دەرەوەیان لە سەیرکردنی شانۆیەک بینران


لە پرسیاری ڕۆژنامەنووسەکان بۆیان کە ئایا لە ئێستەدا بیر لە منداڵ دەکەنەوە؟ لە وەڵامدا ھەردوو کیان گوتیان "ئێستە زۆر زووە بۆ مندال"، سەبارەت بە ھاوسەری پێشووی " جانەر ئێرکین" چەند پرسیارێکیان کرد لەوەڵامدا گووتی" تکایە لەبەردەم ھاوسەرەکەم ئەم پرسیارانە مەکەن".

 

"شوکران ئۆڤاڵی" ساڵی ١٩٨٥ لە ووڵاتی تورکیا لە دایک بووە،لە ساڵی  ٢٠٠٦ یەکەم ھەنگاوی نا بەرەو کاری ھونەری ، تاوەکو ئێستە ڕۆڵی گێڕاوە لە چەندین فیلم و درامادا، بە ڕۆڵی "ئایشە" لەزنجیرە درامای "پارچە پارچەبوون" لە کوردستان ناسرا.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟