ھەمەڕەنگ

دوای چوار ساڵ کارکردن وازی ھێنا

"ئەژین قادر" بێژەری کەناڵی "ڕووداو" دوای چوار ساڵ کارکردن لە نامەیەکی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی ئاشکرا کرد.

"ئەژین" لە نامەیەکی ئاشکرای کردووە و نووسویەتی:  دوای نزیکەی چوار ساڵ، دەست لەکار کێشانەوەم ئاشکرا دەکەم و نامەی دەست لەکار کێشانەوەکەم پێشکەش بەو کەناڵە کردووە. 


"ئەژین قادر" خەڵکی شاری کەرکووکە، پەیمانگای زمان و کۆرسی کارکردنی لە نەرویژ تەواو کردووە، لەساڵی ٢٠٠٣ـوە دەستی بە کاری میدیایی کردووە و سەرەتا لە کەناڵی عێراقییەی ناوخۆیی پێشکەشکار بووە، دواتریش چووەتە کەناڵی کەرکووک. ساڵی ٢٠٠٥ چووەتە دەرەوەی وڵات و دوای چوار ساڵ مانەوە، گەڕاوەتەوە کوردستان.وەکو بێژەری ھەواڵە ئابوورییەکان لە کەناڵی "رووداو"کاری کردووە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟