ھەمەڕەنگ

ئازیزترین و نزیکترین کەسی "تەڤگەر" ئاشکرابوو کێیە

"تەڤگەر شێرکۆ" خانمە بێژەری کورد ناو و وێنەی نزیکترین و ئازیزترین کەسی خانەوادەکەی بۆ "کەی مەگەزین" ئاشکراکرد.

"تەڤگەر" لەلێدوانێکیدا بە "کەی مەگەزین"ـی گووت: نزیکترین و ئازیزترین کەسی ناو خانەوادەکەم کچە پوورەکەمە کە ناوی "ئاوان"ـە و ئەویش پێشووتر بێژەر و پێشکەشکاربووە.

 

گووتیشی: ئەگەر ماوەیەک قسە لەگەڵ یەکدی نەکەین ئەوە نووسینێکی درێژ بۆ یەکدی دەنێرین، کۆتا نووسینیت "ئاوان" بۆمی ناردبوو کە نووسیبووی "لەم ڕۆژگارە تاڵ و ژیانە بێمانایەدا تۆ ھێندە شیرینیت کە ھەموو ناخۆشییەکم بیر دەبەیتەوە، تۆ ھێندە گەورە و پیرۆزیت کە ڕەنگە نەتوانم بە چەند ڕستەیەک باست بکەم، وەک ھەوا و وەک خوێن و وەک ترپەکانی دڵم پێویستیت بۆم، ھەمیشە سوپاسگوزاری یەزدانم کە تۆی پێبەخشیوم، کە تۆ ھەیت بۆ من، تۆ پارچەیەکیت لە ڕۆحم، پارچەیەکیت لە دڵم، ھەمیشە ھاوکار و ھاوڕێ و ھاوخەم و پشتیوانم بوویت، ھەمیشە و لە سەرجەم ھەنگاوەکانی ژیانم لەگەڵم بوویت، سوپاست دەکەم کە ئەوەندە دڵسۆزیت بۆم، سوپاس کە ھەیت، سوپاس کە بەقەد خۆم دڵسۆزو خەم خۆرمیت، خۆشم دەوێییت لە ڕۆحم زیاتر، خوا لەمنت نەسەنێت و بۆم بمێنیت، ژیانم بەتۆوە زۆر جوان و پڕ مانایە یاخوا قەت مەرگت نەبینم ئازیزتر لە خۆم.

 

"تەڤگەر شێرکۆ" لەگەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتای و ئامادەیشی لە سلێمانی بووە و چەند خوێندنگەیەکی گۆڕیوە، یەکەمین وێستگەیشی کەناڵی "NRT" بووە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟