تەندروستی

بەمشێوەیە بە ١٥ ڕۆژ چەوری ورگتان کەمبکەنەوە

بەھاراتی زیرە "کەمون" یەکێکە لەو پێکھاتە گژوگیایانەی کە بەکاردەھێنرێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان.

بەشێوەیەکی سەرەکی بەھاراتی زیرە یارمەتی کەمکردنەوەی کێشی لەش دەدات کاتێک لەگەڵ بەرنامەیەکی خۆراکی تەندروست دەخورێت بۆ ماوەی ١٥ تاکوو ٢٠ ڕۆژ کێشی لەش کەمدەکاتەوە.

 

بۆ ئەم مەبەستە ڕاپۆرتێکی پزیشکی لەماڵپەڕی "بۆلد سکای" بڵاوکراوەتەوە، لەئەنجامی لێکۆڵینەوە لەسەر ٨٨ خانم کراوە، دەرکەوتووە بەماوەیەکی کالۆرییەکی زۆر دەسوتێت بەخواردنی بەھاراتی "زیرە"، سەرەڕای ئەوەی چەندین سوودی ھەیە، وەکوو پاراستنی تەندروستی دڵ و کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ و چارەسەرکردنی ڕێژەی کەمخوێنی.

 

چۆنیەتی ئامادەکردن بەکارھێنانی بەھاراتی زیرە بۆ کەمکردنەوەی کێشی لەش:

 

* گیراوەی زیرە: شەوانە یەک کەوچک لەبەھاراتی زیرە بکەنە ناو یەک کوپ ئاو، پاشان لە بەیانیان گیراوەکە بکوڵێنن و گیراوەی یەک دانە لیمۆی تێبکەن، بەر لە نانخواردنی بەیانی گیراوەکە بخۆنەوە.


* بەھاراتی زیرە و ماست: ڕۆژانە یەک کەوچک بەھاراتەکە بکەنە ناو پێنج گرام ماست بیخۆن.


* گیراوەی بەھاراتی زیرە بە ھەنگوین: سێ گرام لەبەھاراتی زیرە بکەنە ناو یەک کوپ ئاو و چەند دلۆپێک لە ھەنگوینی بۆ زیادبکەن، ڕۆژانە بیخۆنەوە.


* بەھاراتی زیرە و لیمۆ و زەنجەفیل: یەک دانە زەنجەفیلی تازە لەناو ئاو بکوڵێن و پاشان ئاوەکەی تۆوی زیرە و گیراوەی لیمۆی بۆ زیادبکەن و بیخۆنەوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟