ستایل

باشترین جۆرەکانی ماسک بۆ قەڵەوکردنی ڕووخسار

ڕووخساری پڕ یەکێکە لە نیشانەکانی جوانی، زۆربەی خانمان ئارەزووی بەرزکردنەوەی ڕوومەت و پڕکردنی ڕووخسار دەکەن.

ئەمەیش تەنھا بەپاککردنەوە و شێدارکردنەوەی پێست و بەکارھێنانی ماسکە سروشتییەکان بەمەبەستی توندکردنەوەی پێستی ڕووخسار دەست دەکەوێت.

 

بۆ ئەم مەبەستە یەکێک لەم چوار ماسکەی خوارەوە بەکاربھێنن:

 

* ماسکی حەلبە: یەک کەوچک حەلبە لەگەڵ یەک کەوچک ئاوی شلەتێن تێکەڵاوبکەن، لەسەر ڕوومەتەکانی بدەن، بۆ ماوەی ١٠ خولەک بیھێڵنەوە و بەئاوی شلەتێن بشۆن، ئەمکردارە ڕۆژانە دووبارەبکەنەوە.

 

* ماسکی کەرەی شەیا: یەک کوپ لەکەرەی شەیا لەگەڵ سێ چارەک شەکر تێکەڵ بەیەکدی بکەن، ڕۆژانە بۆ ماوەی ١٠ خولەک لەڕووخساری بدەن، پاشان بەئاوی شلەتێن بیشۆن.

 

* ماسکی ئەلۆڤێرا: ڕۆژانە بۆ ماوەی ١٠ خولەک بە ئەلۆڤێرا مەساج بۆ تەواوی ڕووخسارتان بکەن، پاشان بەئاو بیشۆن.

 

* ماسکی ڕۆنی بادەم: ڕۆژانە بەڕۆنی بادەم مەساج بۆ تەواوی ڕووخسارتان بکەن، بۆ ماوەی پێنج خولەک بیھێڵنەوە و بەئاوی شلەتێن بیشۆن، ڕۆژانە بەر لەنووستن ئەمکردارە دووبارەبکەنەوە، ھەروەھا بۆ پێستی وشک زۆر بەسوودە و وشکی ڕووخسار ناھێڵێت.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟