زەڵاتە

چۆنیەتی ئامادەکردنی باباغەنوج

چۆنیەتی ئامادەکردنی باباغەنوج

پێداویستییەکان:
*سێ دانە باینجانی برژاو لەناو فڕن.
*سێ کەوچک راشی.
*یەک کەوچک ماست.
*سێ دەنک سیر.
*یەک کەوچک خوێ.
*دوو کەوچک ڕۆنی زەیتون.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*باینجەکان بەچەنگاڵێک ناوەکەی دەربکەن و بیکەنە ناو دەفرێک، پاشان پەلکە ڕەشەکەی فڕێ بدەن.
*ماست وتەحینەکەی بەسەردابکەن و بەباشی تێکەڵاوی بکەن.
*خوێ و سیرەکەی بۆ زیادبکەن و تێکەڵاوی بکەن.
*لەناو دەفری پێشکەشکردن ڕۆنە زەیتونەکەی بەسەردابکەن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟