تەندروستی

بەگیراوەیەک بۆ ئەم زستانە کێشی لەشتان کەمبکەنەوە

بەشێکی زۆر لەخانمان بەدوای کەمکردنەوەی کێشی لەشیان کەوتوون بۆ ئەوەی ببنە خاوەن لەش و لارێکی ڕێک.

لەوەرزی زستاندا بەھۆی کەمبووەنەوەی چالاکییەکان ڕەنگە کەمێک بە ئاستەم بتوانن کێشی لەشیان کەمبکەنەوە، بۆ ئەم مەبەستە گیراوەیەکی تایبەت ئامادە بکەن بۆ ئەوەی چەوری لەشتان کەمببێتەوە.


بۆ دروستکردنی گیراوەکە ئەم کەرەستانەی خوارەوە ئامادەبکەن:


*پێنج دانە خورما.


*یەک دانە مۆز.


*نیو کەوچک دارچین.


*یەک کوپ شیری گوێزی ھیندی.


چۆنیەتی ئامادەکردنی گیراوەکە:


*ھەموو پێکھاتەکان لەناو ئامێری تێکەڵکەری کارەبایی تێکەڵ بکەن و بیخەنە پەرداخێک و بیخۆنەوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟