ھەمەڕەنگ

بەھێڵی ناو لەپی دەستەکانتان جۆری پەیوەندییە سۆزداریەکەتان ئاشکرا بکەن

ئەو دوو ھێڵە کەوانەیی ناو لەپی دەست ھەر لەکۆنەوە لەلایەن وڵاتانی ھیند و ڕۆژھەڵات خوێندنەوەی بۆ کراوە.

ھێڵەکانی ناو لەپی دەست دابەش دەبن بۆ سێ بەش، ھێڵی سەرەکی بریتییە لەھێڵی ناوەڕاست کەبەھێڵی تەندروستی ناسراوە و لە خوارەوەی پەنجەی بچووک دەست پێدەکات و تاکو کۆتایی ناو لەپی دەست دەڕوات، ھێڵی عەقڵ ئەو ھێڵەیە کە بەناوەڕاستی ھێڵی تەندروستی دەکەوێت، ھەروەھا ھێڵی دڵ ئەو ھێڵەیە کە دەکەوێتە سەرەوەی ھێڵی تەندروستی لەسەرەتایی پەنجەی گەورە دەست پێدەکات تاکۆتایی پەنجەی بچووک درێژ دەبێتەوە، ھەروەکو لەوێنەکەدا دیارە.


بەپێی ھێڵی دڵ لەناو لەپی دەست دەتوانن ھەڵسەنگاندن بۆ جۆری پەیوەندییە سۆزدارییەکەتان بکەن بەم شێوەیەی خوارەوە:


*ئەگەر ھاتوو ھێڵەکە لەیەک خاڵدا یەکبگرنەوە: تۆ خاوەن کەسایەتییەکی بە ھەست و نەرم و نیانیت، ئارەزووی سوپرایزکردن ناکەیت، ھەروەھا ئارەزوو دەکەیت لەو کەسانە نزیک بیتەوە کە تۆیان خۆش دەوێت و ڕێزت لێدەگرن و ئەندامی خێزانەکەت ئەو کەسایەتییەیان قبوڵە.


*ھێڵی دڵ لای دەستی ڕاست بەرزتر بێت لەھێڵی دەستی لای چەپ:کەسایەتییەکی خۆشەویستت ھەیە، بەتایبەتی لای ئەو کەسانە کە لەتۆ گەورەترن، بۆیە ڕەنگە ھاوسەرگیری لەگەڵ کەسانی بەتەمەن گەورەتر لەخۆت ئەنجامبدەیت، توانای تێگەیشتنت ھەیە لەکەسانی دەوروبەر، گرنگی نادەیت بەقسەی خەڵکی، ئەمەیش بەمانای ئەوە دێت تووشی ڕەخنە دەبیتەوە لەلایەن کۆمەڵگە، ھەروەھا زیاتر گرنگە بەدڵ و ڕوحت دەدەیت.


*ھێڵی دڵ لەلای چەپ بەخاڵێک بەرزتر بێت لەھێڵی دڵی لای چەپ: تۆ کەسێکی بانگخوازیت و ئارەزووی رکابەرایەتی دەکەیت، بە وەفاداری ئارەزووی خۆشەویستی دەکەیت، ئەمەیش وای کردووە کە قبوڵی کەسانی بێگانە بکەیت بۆ ھاوسەرگیریکردن، ئەمەیش واتای ئەوەیە ترست لەکەوتنە ناو جیھانێکی نەناسراو، بەڵام بۆ ئەوەی ژیانێکی خۆش بژیت ھەست بە سەرکێشی کردن 
دەکەیت.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟