تەندروستی

بەبەکارھێنانی خوێ سکپڕیت ئاشکرا بکە

بۆ ئەم مەبەستە خانمان بەر لەوەی سەردانی پزیشک بکەن، دەتوانن پشت بەبەکارھێنانی خوێ ببەستن بۆ ئاشکرا کردنی سکپڕی.

چەندین ڕێگەی باو ھەیە لەناو خانماندا بۆ ئاشکراکردنی سکپڕی بەر لەئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی یەکێکیش لەوانە خوێییە کە دەتونرێت بەر لەھاتنی کاتی سوڕی مانگانە سکپڕی خانمان ئاشکرا بکات.
 

چۆنیەتی بەکارھێنانی خوێ بۆ ئاشکرا کردنی سکپڕی:
 

خانمان کاتێک سکپڕ دەبن پێکھاتەی میزیان دەگۆڕێت، ھەر لەو ماوەیەشدا بەبەکارھێنانی ھەندێ ماددەی کیمیایی دەتوانرێت دۆخەکە ئاشکرا بکرێت، یەکێکیش لەو پێکھاتانە خوێییە کە دەتوانێت ئەنجامێکی دروست بدات بەخانمانی سکپڕ، واباشترە لەدوای نەھاتنی سێ ڕۆژ لەسوڕی مانگانە ئەوڕێگەیە تاقی بکرێتەوە لەکاتی بەیانیاندا بەر لەخواردنی نانی بەیانی.
 

بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە پێویستە خانمان بڕێک خوێ بخەنە ناو کوپێکی پلاستیکی ڕوون، بڕێک لەمیزەکەیان بخەنە سەر بۆ ماوەی چەند چرکەیەک بوەستن، یەکێک لەم ئەنجامەیان دەست دەکەوێت.
 

*ئەگەر ھاتوو خانمەکە سکپڕ بێت، ئەوا پێکھاتەی میزەکە بەخێرایی و زۆر کەف دەکات، پاشان کە کەفەکە ون بوو ڕەنگی میزەکە دەگۆڕێت بۆ ڕەنگی تێری زەرد.
 

*ئەگەر ھاتوو میزەکە بە ھێواشی کەف بکات و نەگۆڕێت بۆ دڵۆپی گەورە، ھەروەھا ڕەنگەکەیشی وەکو خۆی بمێنێتەوە ئەوا خانمەکە سکپڕ نییە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟