ستایل

بە کاغەزی ئەلەمنیۆم پرچتان داپۆشن ئەم ئەنجامە بەدەست بھێنن

بەشێکی زۆری خانمان بەدەست کەمی چڕی پرچیان دەناڵێنن، بەھۆی ئەوەی پرچیش جوانی خانمان دەردەخات بۆیە بەردەوامن کە شتی نوێ تاقیبکەنەوە.

بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن ڕێگەیەکی نوێ تاقیبکەیتەوە بۆ جوانکردنی تاڵەکانی پرچ و پڕ کردنەوەیان، لەگەڵ ئەوەیشدا پرچێکی تەندروست و بریقەدارت دەست دەکەوێت.
 

بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە پێویستان بەم کەرەستانەی خوارەوە دەبێت:
 

*ھەریەک لە میوە مزرەمەنییەکانی "لیمۆ و پرتەقاڵ و سندی".
 

*یەک دانە مۆز.
 

*دوو لیتر شیر.
 

ھەنگاوەکانی ئەنجامدانی ماسکەکە:
 

*میوە مزرەمەنییەکان بگوشن و ئاوەکەی جیابکەنەوە.
 

*مۆزەکە و شیرەکە تێکەڵ بەیەکدی بکەن بەئامێری کارەبایی، پاشان گیراوەی مزرەمەنییەکانی بۆ زیاد بکەن.
 

*ئەو پێکھاتەیە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لە پرچی بدەن و بەکاغەزی ئەلەمنیۆم دایپۆشن، ئینجا بەئاوی شلەتێن و شامپۆ بیشۆن.
 

*گرینگی ئەو ماسکە لەوەدایە جگە لەوەی تەندروستی پرچ دەپارێزێت و کرێشک "تۆشکە"ـیش لەناو دەبات.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟