ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ"١"ـی نیسان

بەختی ئەمڕۆ"١"ـی نیسان

بورجی کاوڕ:٢١/٣ - ١٩/٤
روحێکی نوێ بکە بەر پەیوەندییەکانت لەڕێگەی ئەنجامدانی کاری نائاسایی، بەم شێوەیە ھەست بەقوڕسایی ناکەیت، تەنھا بەبوونی متمانەییەکی کەم، دەبیتە جێگەی سەرنجی کەسانی دیکە، کۆمەڵێک پێشنیار دێتە بەردەستت دەبێت بەڕاستی وەریان بگریت، خۆت ئازابکە و بۆ بەھێزکردنی کەسایەتیت.

 

بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
ئەگەر ئارەزووی سەرکەوتن و بەدەست ھێنانی شتە بەنرخەکان دەکەیت، ئێستە کاتی دانووستاندن ھاتووە لەگەڵ کەسانی دیکە، جا چ ئەو کەسانە کەسانی نزیک بن یان ھاوڕێت بن لەکارەکەت، مەھێڵە ھەلەکە لەدەستت بڕوات، دەبێت ھەوڵی پاڵنانی شتەکان بدە بەماندوبوونێکە کەم، ڕەنگە دۆخەکە ھەڵگەڕێتەوە، بۆیە دەبێت زۆر پەرۆشی دۆخەکە نەبیت، ئەگەر ھەلەکە لەداھاتوودا ڕێک نەکەوێت، ئەوا شتەکانی ئێستە زۆر گونجاون.

 

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
تۆ لەئێستەدا بەتەواوی لەگەڵ کەسانی دەوروبەر گونجاویت، جا چ لەسەر ئاستی کەسی یان پیشەیی بێت، نەرمییەکەت بقۆزەوە بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکان و بەستنەوەی بابەتەکان لەنێوان خۆت و کەسانی دیکە، بۆ ئەوەی کاتەکانی داھاتووت باشتر بکەیت، بەھۆی ئەوەی کۆمەڵێک ئەستێرە ھاتوونەتە ناو بورجەکەتەوە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەرت ھەیە.

 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
پێدەچێت ماوەی ھەڵسەنگاندنی شتە گرنگەکان دەست بەپێشکەوتن بکەن، بۆیە بەگەشبینییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکە و متمانەت بەتواناکانت ھەبێت، مەکەوە ژێر کاریگەری بیرۆکەی کەسانی دیکە، مەھێڵە تووشی ڕکابەرایەتی بیت لەگەڵ بۆچوونەکانیان، لەبری ئەوە ڕکابەرایەتی کردن لەپێناو شتە ئومێد بەخشەکان بکە، بەم شێوەیە ھەلێک دوو ھەل بەدەست بھێنە.

 

بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨
ھەموو کەسانی دەوروبەر بەئەرێنییەوە یارمەتی بەرەو پێشەوەت دەدەن، ئەم پاڵپشتییە لەلایەک بەنەرمی لەلایەن  ئەندامانی خێزانەکت پێ دەگات، لەلایەکی دیکەیش ھاوڕێکانت، پێویستە زۆر کراوە بیت لەمامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی دیکە، بەمەیش دەبێت پارێزگاری لەھەڵسوکەوتی سادەت بکەیت، بۆ ئەوەی بەھەمان شێوە ببیتە جێگەی سەرنج، دەبێت زۆر بەجوانی دان بنێیت بەشتەکان و بیر لەچۆنیەتی وەڵامدانەوە بکەیت، بۆ ئەوەی کەشەکە گەشەبکات.

 

بورجی گوڵەگەنم:٢٣/٨ - ٢٢/٩
کۆمەڵێک شت ھەن لەئێستەدا بەشێوەیەکی ڕێکوپێک جێبەجێ نابێت کە ھەروەکو پلانت بۆیان دانابوو، لەگەڵ ئەوەیشدا دەبێت قبووڵی ئەو شتانە بکەیت کە ناتوانیت بیان گۆڕیت، وردببەوە لەو شتانەی دێنە بەردەمت، مەھێڵە تووشی نائومێدی ببیت، بەھۆی ئەوەی ئەم بێ ئومێدییە ڕێگری لەپێشکەوتنەکانت دەکات، ئەو کاتەیش پێویستت بەکاتێکی قووڵتر دەبێت بۆ بەدەست ھێنانی ئامانجەکانت.

 

بورجی تەرازوو:٢٣/٩ - ٢٢/١٠
زۆر شتت بەدەست ھێناوە، بەڵام لەڕابردوودا تۆ پێیان ڕازی نەبوویت، ئەگەر دووبارە بیر لەشتەکان بکەیتەوە، ئەوا کۆمەڵێک شت ھەن بەزیادەوە بەدەستیان دەھێنیت، کەللەڕەقیت دەبێتە ھۆی سەرکەوتنەکانت لەدەست بدەیت، زیان بەتەندروستیت دەگەیەنیت، یەک ھەنگاو بڕۆ دواوە و ھەوڵی حەوانەوە بدە، بھێڵە مێشکت بحەسێتەوە، بەم شێوەیە زۆر بەئاسانی ئاڵۆزییەکان لەبەردەمتدا بزر دەبێت.

 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
داواکارییەکانت لەکارەکەت بەرەو زیادبوون دەچێت، بۆیە دەبێت قبووڵی ھاوکاری کەسانی دیکە بکەیت، بۆ ئەوەی کێشەکانی کارەکەت کەم ببێتەوە و بەرە بەرە بەگرنگییەوە مامەڵە لەگەڵ شتەکان بکەیت، ژیانی تایبەتیت بەکۆمەڵێک ناکۆکی تێپەڕدەبێت، مەھێڵە تووشی بێ ورەییت بکات، ھەتا ئەگەر ھەست بەتێپەڕبوونی ناخۆشترین ڕۆژ دەکەیت، کەمێک چاوەڕێ بکە، چوونکە ھەندێک کاتدا چارەسەرەکە لەناوەوەی خۆت دەدۆزیتەوە، ھەر کاتێک ھەست بەنیشانەی جەستەیی دەکەیت، پێویستە بەدوای ھۆکارەکەی بگەڕێیت.

 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
ئەگەر سەرکەوتن لەکارەکەت بەشێوەیەکی سروشتی ھاتە  بەردەستت، ئەوا دەبێت بەردەوام بیت لەپاراستنی ئاسوودەیی ناوەوەی خۆت، بەم ڕێگەیەش دەتوانیت پارێزگاری لەھاوڕێیەتی ناو کارەکەت بکەیت، ڕێگە بەخۆشەویستانت بدە بەگەرمی باوەشت بەتۆدا بگرن، بەھۆی ئەوەی تۆ لەئێستەدا لەوە گەیشتوویت کە ناکۆکییەکانی ڕابردوو ھیچ سوودێکیان نەبووە، گرنگی بەخۆت بدە لەڕووی تەندروستی و دەروونییەوە، بۆ ئەوەی بەماوەیەکی ئاسوودە و ئارام تێپەڕببیت.

 

بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
ئەمڕۆ بەیانیت بەھەندێک کێشە دەست پێ دەکات، بۆیە تووشی ھەندێک دۆخ دەبیتەوە کە ناتوانیت بەسەریدا زاڵ بیت، ھەتا بەشێوەیەکی جیاواز سەیری شتەکان نەکەیت، خۆت داببڕێنە لەھەموو شتە کۆن و باوەکان، سەیری شتە نوێیەکان بکە، واز لەگلەیی کەسانی دیکە بھێنە، ڕەنگە بکەویتە ناو ھەڵەیەکەوە، کراوە بە بەرامبەر بەشتە نوێیەکان، بۆ ئەوەی خۆت فێری شتی زیاتر بکەیت.

 

بورجی سەتڵ:٢٠/١ - ١٨/٢
ئەمڕۆ دەتوانیت ھەڵوێستێکی ئومێد بەخشانەت ھەبێت بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییە خێزانییەکان، ئەمەیش بەدڵخۆشی لەلایەن خێزانەکەت قبووڵ دەکرێت و پاڵپشتیت لێ دەکەن بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکانت، ئەو پەیوەندییە باشە بەردەوامی بەژیانی سۆزداریت دەدات، لەکەسێکی دیاریکراو نزیک دەبیتەوە، بۆ ماوەیەکی دێر پەیوەندیتان دەمێنێتەوە.

 

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
ئەمڕۆ لێھاتوویی کۆمەڵایەتیت زۆر بەھێزە و نا ئاساییە، بۆیە دەتوانیت ئەم ھەلە بقۆزیتەوە بۆ زاڵبوون بەسەر دۆخەکە، سەرکەوتن لەکارەکەت و دەرەوەی بەدەست دەھێنیت، ھەتا لەژیانی تایبەتیت، بەھۆی تێڕوانینی گەرم کۆمەڵێک سوودت پێ دەگات، کەسانی دیکە ڕێزت دەگرن و بەسۆزەوە مامەڵەت لەگەڵ دەکەن، بۆیە دووبارە بیر لەدۆخەکە بکەوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟