ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ"١٠"ـی ئەیلول

بەختی ئەمڕۆ"١٠"ـی ئەیلول

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ - ١٩/٤
ئەمڕۆ کارەکەت ھەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت، بەڵام پێویستە بەدڵەڕاوکێی ناکات، ئەگەر سروشتی خۆت پیشان بدەیت، ئەم ھەڵسەنگاندنە ژیانی تایبەتیش دەگرێتەوە، لەم کاتەدا دەبێت بەرگری لە خۆت بکەیت، وردبوونەوە لە ئامانجەکانت لەدەست مەدە، ھەتا ئەگەر پێویستی بە بڕیارێکی قوڕس ھەبوو، دەتوانیت بەسەر ھەموو کێشەیەک زاڵبیت بە ھێمنی، ژیان 
ڕکابەرایەتی نییە، بەڵکو دەبێت شەڕی لەپێناودا بکەیت.

 

بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
وزەکەت بۆ کەسانی دیکە دەگوازرێتەوە، بۆیە کاتەکەیش گونجاوە بۆ جێبەجێ کردنی بیرۆکە نوێیەکانت، ھەر بڕیارێک لە ئێستەدا بیدەیت ئەوا سوودی دەبێت بۆ تۆ، بەڵام سەرەڕای بوونی ئەم وزەیە نابێت بە خێرایی ھەڵسوکەوت بکەیت، دەبێت سەرەتا ھەموو شتەکان بزانیت، بۆیە بە باشی بیر لە دۆخەکە بکەوە.

 

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
پێناچێت زیان و کێشەکانی ئەمڕۆ لە خۆیانەوە چارەسەر ببن، بوێر بە و ھەوڵبدە بیرۆکە گرنگەکانت بسەپێنیت، ئەگەر نا بە بەردەوامی بە دەست شکستەکان دەناڵێنیت، ھاوسەنگی شتەکان بە وردییەوە ڕابگرە، بیر لە ئامانجەکانت بکەوە کە ماوەیەکە وا ھەست دەکەیت بەدی نایەن، ئەگەر توانیت ئەمە ئەنجام بدەیت، ئەوا ڕێگە چارەسەرەکان ئاسان دەبنەوە.

 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
پەرۆشیت وا دەکات سەرکەوتن لە کارەکەت بەدەست بھێنیت، بەھەمان شێوەیەش نیشانەیەکی ئەرێنی لەدوای خۆتدا بەجێ بھێڵیت، بەڵام دەبێت ئەوەیش لە بیر نەکەیت سەرکەوتن لەناو گروپەکەت گرنگتر لە سەرکەوتنی تاکە کەسی، ھەروەھا کەشێکی باش لە ماڵەوە دەخوڵقێنیت، بەڵام بەھۆی ڕەوشتی خۆویستی زیان بە پەیوەندییە خێزانییەکان دەگەیەنیت.

 

بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨
ئەمڕۆ دەتوانیت سروشتی خۆت بەدەربخەیت، سەرەڕای ئەوەیش خۆشی لە شتە سەرنجڕاکێشەکان وەربگریت، تۆ ئامادەیت تاکو لەناو گروپەکەت کاربکەیت، چاوەڕێی چی دەکەیت، تۆ نازانیت تاکەی ئەم دۆخە بەردەوامی دەبێت، لە ڕووی تەندروستییەوە ھەست بە حەوانەوەیەکی باش دەکەیت، ئەم جەستە و عەقڵەت بە شێوەیەکی ئەرێنی کاردانەوەی لەسەر کەسانی دەوروبەر دەبێت، لەگەڵ ئەوەیشدا بەشداری کردن لە پڕۆژەکانی ھاوڕێیانت و وەرگرتنی ڕێنمایی پزیشکی سوودی بۆ تەندروستیت دەبێت. 

 

بورجی گوڵەگەنم:٢٣/٨ - ٢٢/٩
کەمێک بوەستە و ئەو تاقیکردنەوانە چڕ بکەوە بۆ پڕ کردنەوەی پێداویستییەکانت، بۆ ئەوەی ڕێگەکەت زیاتر ئەرێنی بێت، ئێستە کاتەکە گونجاوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە کەسی و پیشەییەکانت، بەم شێوەیە کەسانی دیکە پاڵپشتی لە تۆ دەکەن، بۆیە پێویستە شتەکان بە شارەوایی نەھێڵیەوە.

 

بورجی تەرازوو:٢٣/٩ - ٢٢/١٠
بەڕۆژانەیەکی پڕ لە شادی و مژدەیی تێپەڕدەبیت، لە ھەموو لایەنێکەوە لە کەسانی دیکە دەگەیت، بەتایبەتی کاتێک چاوت پێیان دەکەوێت، گوێڕایەڵی دۆخەکە بکە، بۆ ئەوەی ھەموو کەسانی دەوروبەرت ھەستی سۆزداریت بۆ دەرببڕن، بەم شێوەیە وزە ئەرێنییەکەت ڕزگارت دەکات لە پاڵپەستۆی دەروونی.

 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
ماوەی داھاتوو تەرخان بکە بۆ بەستنی پەیوەندی بە خێزانەکەت، بە ھێمنی بەشداری کردن و گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت پەیوەندییەکان بەرەو باشی دەبات و پێشوازییەکی باشت لێ دەکرێت، لێرەدا ھەر ناکۆکییەکی خێزانەکەت بوونی ھەبێت، چیدی چارەسەر نابن، بەھۆی ئەوەی کاتەکە زۆر گونجاوە بۆ سەرکەوتن و باشترکردنی دۆخەکە.

 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
ڕێگەکەت بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو قوڕسایی زیاتر دەبێت، لێرەدا کەسێک بوونی ھەیە ھەوڵی تێکدانی پلانەکانت دەدات، نا ئومێد مەبە بە شێوەیەک سەیری دۆخەکە بکە کە ھاتووە بۆ ئەوەی تواناکانت تاقی بکاتەوە، بەرگری لە پلانەکانت بکە و بەرەو پێشەوە بڕۆ، یانیش ھەوڵبدە خۆشی لە  بیرۆکەکانی دۆخی ئێستە ببینیت، بەم شێوەیە ئەگەر ھاتوو ئامانجەکەت ڕاستەقینە بێت دەتوانیت بەئاسانی پێی بگەیت.

 

بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
باری دەروونیت و جەستەییت لە بەرزبوونەوەدایە، تۆ ھەست بە تەندروستییەکی باش دەکەیت و لەگەڵ ناخی خۆت گەنجاویت، تۆ گوێڕایەڵی دۆخەکە دەکەیت، بۆیە پێویستە ئەزموونەکانت لەگەڵ کەسانی دیکە دابەش بکەیت، ئەمەیش کاریگەری دەبێت و دەبێتە جێگەی سەرنجی ھەمووان، بەم شێوەیە پەیوەندییە کۆن و نوێیەکان نرخی دەگەڕێتەوە، ئەم پەیوەندییانە ڕێگە بەوە دەدات ھەست کردن بە بێ متمانەییت نامێنێت.

 

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢     
ئەمڕۆ کارەکەت تووشی ھەڵسەنگاندن دەبێتەوە، بەڵام پێویست بەدڵەڕاوکێی ناکات، ئەگەر خۆت بەشێوەیەکی ڕاست نیشان بدەیت، ئەم ھەڵسەنگاندنە بەھەمان شێوە ژیانی تایبەتیت دەگرێتەوە، لەم کاتەدا پێویستت بە بەرگری کردنە لەخۆت، وردبینیت لەدەست مەدە سەبارەت بە ئامانجەکانت، ھەتا ئەگەر توانیت بڕیاری قوڕس بدە، دەتوانیت بەتەدروستییەکی باش بەسەر کێشەکان زاڵبیت، ژیان ڕکابەرایەتی نییە، بەڵکو پێویستی بەشەڕکردنە بۆ سەرکەوتوو بیت.

 

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
لە ئێستەدا ھیچ شتێک لە کارەکەت ڕێگەکەیەکی دروست ناگرێت، تۆ زۆر بە توندڕەوی ھەڵسوکەوت دەکەیت، بۆیە پێویستە ئەو پاڵپشتییانە قبووڵ بکەیت کە لە سەرچاوەیەکی نادیار دێنە بەردەمت، بەم شێوەیە دەبێت زیاتر بەشێوەیەکی دیبلۆماسییانە ھەڵسوکەوت بکەیت، دەبێت زیاتر وردبیتەوە لە پەیوەندی کەسانی دیکە، لەڕووی تەندروستییەوە زیاتر گرنگی بە بەرنامەی خۆراکیت بدەیت.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟