ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ"١٠"ـی حوزەیران

بەختی ئەمڕۆ"١٠"ـی حوزەیران

 بەختی ئەمڕۆ"١٠"ـی حوزەیران
بورجی کاوڕ:٢١/٣ - ١٩/٤
ئەمڕۆ دەتوانیت بەشێوەیەکی بنەڕەتی لەناو گروپەکەت کاربکەیت، ئەمەیش واتای ئەوەیە دەتوانیت بیرۆکەی نوێ جێبەجێ بکەیت، بەم شێوەیە پاڵپشتییەکی تایبەتیت لێ دەکرێت لە ڕووی ژیانی پیشەیی و تایبەتییەوە، خۆشەویستی خۆت دەرببڕە بۆ کەسانی دیکە بەئامانجی بەھێزکردنی پەیوەندییەکان، ئەمڕۆ چاوت بە خۆشەویستی ژیانت دەکەوێت، بۆیە چاو کراوە بە.

 

بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
لە زۆربەی کاتدا تووشی ھیچ ئاستەنگییەک نابیتەوە بەھۆی کەسانی دیکە، بۆیە بەخێرایی کەسانی دیکە و بە ماندوبوونێکی کەم دەناسیت، ئەم ناسینە بەکاربھێنە، بەم شێوەیە ھاوڕێیەتیت دەبێتە ڕاستەقینەیی، پێدەچێت ئەمڕۆ ھیچ کێشەیەک نەبێت نەتوانیت چارەسەری بکەیت، بە متمانەوە سەیری داھاتووت بکە، تەنھا پێویستە دڵەڕاوکێی بەجێ بھێڵە.

 

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
بوێر بە و ئازایەتییەکانت و ئارەزووەکانت لەگەڵ کەسانی دیکە دابەش بکە، بەم شێوەیە کۆمەڵێک کاردانەوەی جوانت بە دەست دەگات و زیاتر بەرەو خەونەکانت ھەنگاو دەنێیت، ھەتا لەکارەکەت کەسانی دیکە خۆشی لە بیرۆکەکانت وەردەگرن، ھەروەھا نابێت گلەیی و ئامۆژگاری کەسانی دیکە ڕەت بکەیتەوە، ئەگەر نا پلانەکانت سەرناگرن.

 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
تۆ پڕیت لە وزە و چالاکی، تواناکانت بەکاربھێنە بۆ بڕیاردانێکی دروست بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکانت و بەرەو پێشچوونی پڕۆژەکانت، تەمەڵی و سستی ڕابردوو ھیچ سوودێکی نییە، لەم ماوەیەدا توانات ھەیە بە وردییەوە مامەڵە بکەیت لەگەڵ ھەموو ھەڵوێستانەی کە ڕووبەڕووت دەبێتەوە، بۆیە تا دەتوانیت ھەلەکە بقۆزیتەوە.

 

بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨
لەم کاتەی ئێستە تۆ بەئاسانی دەتوانیت لەگەڵ گروپەکەت ڕێک بکەویت، بەبێ گفتوگۆکردن، کەشێکی ھێمن لەگەڵ کەسانی دیکە دەگونجێیت، دەتوانیت ئەم کاریگەرییە ئەرێنییە تەرخان بکەیت بۆ ئەنجامدانی چالاکی ھەمەڕەنگ لە کارەکەت و ببیتە کەسایەتییەکی بەرھەمھێنەر.

 

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
یەکەمجارە بەھۆی ھەڵسوکەوتێکەوە بکەویتە دۆخێکی شەرمەزارکەر، بەکارھێنانی ستراتیجی چارەسەرکردن دۆخەکە باش ناکات، ھەتا ئەگەر چەند جارێک ئەنجامی بدەیت و دووبارەی بکەیتەوە، بەڵام بەگۆڕانێکی کەم، لە ئەنجامدانی ھەڵسوکەوتێکی ئاسایی دەتوانیت بەرنامەیەکی دروست بۆ خۆت دابنێیت، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەم ھەڵوێستە ببیتەوە و ڕزگاربیت.

 

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
لەئێستەدا ھەموو شتێک کە جێبەجێی دەکەیت بە تەواوی دێتە بەردەستت، ھەموو کەسانی دەروبەرت بە پەرۆشەوە سەرنجی تۆ دەدەن، لە بارەی بەھرەی مامەڵەکردن و تواناکانت، دەبێت متمانەییت زیاد ببێت، بۆ ئەوەی  لەماوەی داھاتوودا زیاتر ئاگەدار بیتەوە، نەوەک دۆخەکە پێچەوانە بێتەوە.

 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
سەرەڕای ئەوەی ھەموو شتێک بە ئاسانی بەڕێوەدەچێت، بەڵام کەسێک بوونی ھەیە لەسەر ڕێگەکەت وەستاوە، تواناکانت دیاری بکە، بۆ ئەوەی بەسەر ئاڵۆزییەکان زاڵبیت، لەگەڵ بەکارھێنانی تواناکانت بەزیرەکییەوە، پێویستە نەھێڵیت سەرقاڵ بیت بە بابەتە بچووکەکانەوە، زیادەڕۆیی مەکە لە بەرکارھێنانی وزەکەت ڕەنگە کاریگەری نەبێت.

 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
تۆ لەئێستەدا شڵەژاوی لە نێوان بە دەستھێنانی شتەکان و بێ ئومێد بوون، پێداگرییەکانت بە کاربھێنە و ئاستەنگییەکان بشکێنە، بەھۆی ئەوەی کەسانی دەوروبەر زۆر لە سەرخۆ نین و بە جێت دەھێڵن، بۆیە کەمێک بوەستە تا دۆخەکە ھێمن دەبێتەوە، ئنجا مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانە بکە.

 

بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
پێدەچێت ئەمڕۆ نەتوانیت ھیچ شتێک بەدەست بھێنیت، بەڵام مەھێڵە ئەمە تۆ بگەڕێنێتەوە دواوە، ئەگەر بە جێگیری لە کارەکەت بمێنیتەوە، ئەوا دووبارە سەرکەوتن بەدەست دەھێنیت، دۆخەکە بەھەمان شێوە بەسەر ژیانی تایبەتی جێبەجێ دەبێت، لەگەڵ ھاوبەشی ژیان و ھاوڕێکانت، بگەڕێ بەدوای ڕێگە چارەسەرەکان و لێک تێگەیشتنەکان کە ناکۆکی لە ئامانجەکانت دروست کردووە، دڵەڕاوکێی کاریگەری لەسەر ژیانی تەندروستیت پەیدادەکات.

 

 بورجی سەتڵ:٢٠/١ - ١٨/٢
لەکارەکەت تۆ لەژێر کەشێکی ھێمنی، بۆیە کەسانی دەوروبەر و ھاوڕێکانت داوای ھاوکاری لە تۆ دەکەن، ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ متمانەیی و بڕوا بەخۆبوونت، دەتوانیت بە ئاسانی ڕووبەڕووی ھەر شتێک بیتەوە، بەڵام نزیکترین شت لە بیر مەکە، بە تێپەڕبوونی کات بە تاقیکردنەوەیەک تێپەڕدەبیت لەگەڵ کەسە خۆشەویستەکانت، باری تەندروستیت نایابە، بەڵام بە چالاکی وەرزشی باشتر دەبێت، بۆیە ئەم کاتانە بەکاربھێنە بۆ کاتەکانی داھاتوو کە کەمتر ئەرێنیین.

 

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
ئەمڕۆ ڕۆژێکی باش نابێت بۆ تۆ، لە ڕووی شتی تایبەتییەوە کۆمەڵێک شت ھەن بەپێی ئارەزووی تۆ بەڕێوەناچن، لەلایەکی دیکەوە خۆت لەبەردەم چەند ئاستەنگییەک دەبینیتەوە و بەھۆی ھەڵەی کەسانی دیکە، زیادەڕۆیی مەکە لە کاردانەوەکانت، ھەوڵبدە ھێمن بیتەوە، ھەروەھا ھەوڵبدە ئەم ھێمنییە لەسەر کەسانی دیکە بسەپێنیت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟