ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ"١٠"ـی شوبات

بەختی ئەمڕۆ"١٠"ـی شوبات

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ - ١٩/٤
ماوەی داھاتوو تەرخان بکە بۆ بەستنی پەیوەندی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت، بەنەرمی ھەڵسوکەوتکردن و بەشداریکردنت لەگفتوگۆی خێزانەکەت پێشوازییەکی باشت لێدەکرێت، ئەگەر ھەر ناکۆکییەکت ھەیە لەئێستەدا چارەسەر نابن ئیدی، بۆیە کاتەکە گونجاوە بۆ سەرکەوتن و باشکردنی بارودۆخەکە.

 

بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
کێشەکانت لەڕێچکەی ژیانت زیاد دەکات، بۆیە دەبێت بەئاگەدارییەوە توانا جەستەیی و دەروونی بەکاربھێنیت، ھەروەھا دەبێت کێشەکانت دیاریبکەیت و ڕکابەرایەتی بکەیت و وزەکەت لەپێناویدا بەکاربھێنیت و بیر لەشتە گرنگەکانیش بکەیتەوە، بەم شێوەیە کێشەکان بەئاسانی تێپەڕ دەکەیت.

 

بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
تۆ لەڕووی جەستەیی و عەقڵییەوە بەرەو سەرکەوتن دەچیت، ھەست بەتەندروستییەکی باش دەکەیت و لەگەڵ ناخی خۆتدا گونجاویت، بۆیە گوێڕایەڵی دۆخەکە دەکەیت و ھەوڵی دابەشکردنی تاقیکردنەوەکان دەدەیت لەگەڵ کەسە نزیکەکانت، ئەمەیش سەرنجی کەسانی دیکە پێی ڕادەکێشیت، بەم شێوەیە پەیوەندییەکانت لەگەڵ کەسانی دیکە پتەو دەکەیت و متمانەیی خۆت بەدەست دەھێنیت.

 

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
لەئێستەدا لەسەر پردی پەڕینەوەی کێشەکانی، پێدەچێت ھیچ شتێک نەبێت ڕێگری بکات بۆ ئەوەی خۆت بەدەستەوە بدەیت، ئەم ماوەیە وا دابنێ کە بەتاقیکردنەوەی تواناکانت تێپەڕدەبیت، بەم نزیکانەیش گرنگی ڕابردووت بۆ دەردەکەوێت لەپلانەکانت، وزەیەکی زۆرت پێویستە بۆ ئەوەی بەسەر ئاڵۆزییەکانت زاڵبیت و جارێکی دیکە بەچاوێکی دیکە سەیری کێشەکان بکەیت.

 

بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
لەئێستەدا ھیچ شتێک ڕێچکەیەکی باش ناگرێت لەکارەکەت، تۆیش بەشێوەیەکی زۆر توندڕەوانە ھەڵسوکەت دەکەیت، پێویستە ھەموو پاڵپشتییەک قبووڵ بکەیت، بەھۆی ئەوەی ئەم پاڵپشتییە ھاوکاریت دەکات بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی باشتر کابکەیت و بەشێوەیەکی دیبلۆماسیش دەردەکەویت لەبەردەم ھاوڕێکانت، لەڕووی ژیانی تایبەتییەوە دەبێت زیاتر وردبیتەوە لەکەسانی دیکە، لەڕووی تەندروستیشەوە پێویستت بەحەوانەوەیەک ھەیە و دەبێت بەرنامەی خۆراکیت چاک بکەیت.

 

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
ئەمڕۆ کارەکەت ھەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت، بەڵام پێویست بەدڵەڕاوکێی ناکات، ئەگەر توانات ھەبێت بەشێوەیەکی باش خۆت بەدەربخەیت، ھەروەھا لەڕووی ژیانی تایبەتیشەوە بەھەمان شێوە دەبێت، لەم دۆخەدا دەبێت بەرگری زیاتر لەخۆت بکەیت، دەتوانیت بەھێمنی بەسەر ئاڵۆزییەکان زاڵببیت، ژیان ڕکابەرایەتی کردنە نەک دژایەتی کردن.

 

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
وزەکەت دەگوازرێتەوە بۆ کەسانی دیکە، بۆیە کاتەکە گونجاوە بۆ جێبەجێکردنی بیرۆکەکانت، ھەروەھا ئەو بڕیازانەی کە زۆر گرنگن پێویستە لەئێستەدا دەریان بکەیت، سەرەڕای بوونی وزە زۆرەکەت نابێت بەخێرایی مامەڵە بکەیت و پێویستە زانیاری تەواو لەسەر ئاڵۆزییەکان کۆبکەیتەوە، بەشێوەیەکی ھێمن و لەسەرخۆ بیر لەدۆخەکە بکەوە.

 

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
پێناچێت ئەمڕۆ کێشە و ئاڵۆزییەکان لەخۆیانەوە تێپەڕببن، ئازابە و ھەوڵبدە ئامادەبیت بۆ دەرخستنی بیروبۆچوونەکانت، ئەگەر نا بەدەست شکستەوە دەناڵێنیت، دۆخەکە ھاوسەنگ بکەوە، بیر لەبەدەست ھێنانی ئامانجەکان بکەوە، ئەگەر توانیت ئەم شتانە جێبەجێ بکەیت، ئەوا کێشەکانت چارەسەر دەبن.

 

بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
پەرۆشیت ڕەنگە وابکات بەشێوەیەک باشتر لەناو گروپەکەت کاربکەیت، بەم شێوەیە نیشانەیەکی ئەرێنی لەسەر کەسانی دیکە بەجێ دەھێڵیت، بەڵام دەبێت ئەوەیش لەبیر نەکەیت کەوا سەرکەوتنی گروپەکەت بەکۆمەڵە کەسێک دەبێت نەک تەنھا یەک کەس، ھەروەھا کەشێکی باش لەماڵەوە دروست دەکەیت، بەڵام بەھۆی ھەڵسوکەوتی خۆویستەوە زیان بەپەیوەندییەکان دەگەیەنیت.

 

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
ئەمڕۆ دەبێت سروشتی خۆت نیشان بدەیت، بۆ ئەوەی زیاتر سەرنجڕاکێش بیت، تۆ ئامادەیت لەناو گروپێک کاربکەیت، چلوەڕێی چی دەکەیت؟ نازانیت تاکەی، ئەم دۆخە بەردەوام دەبێت، لەڕووی تەندروستییەوە ھەست بەحەوانەوە و پشوویەکی باش دەکەیت، ئەمەیش کاریگەری لەسەر لایەنی جەستەیی و دەروونی تۆ دەبێت، لەگەڵ ئەوەیشدا دەتوانیت بەشداری لەگەڵ پڕۆژە نوێیەکانی ھاوڕێکانت بکەیت.

 

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
واز لەیەکەم ھەڵوێستەکان بھێنە و دەست بکە بەکۆکردنەوەی ئەو تاقیکردنەوانەی ماوەی پێشوو کە پیاییدا ڕۆیشتوویت، بەم شێوەیە کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر ڕێچکەکە دروست دەکەیت، ئێستە کاتە گونجاوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە تایبەتەکان و کارەکانت، کەسانی دیکە لەتۆ دەگەن و پاڵپشتیت لێ دەکەن، بۆیە شتەکان بەشاراوەیی مەھێڵەوە.

 

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
بەڕۆژانەیەکی پڕ لەشادی و موژدەیی تێپەڕدەبیت، کەسانی دیکە لەتۆ دەگەن و چاویان پێت دەکەوێت، لەم ماوەیە خۆشی ببینە، بەھۆی ئەوەی ھەموو ئەو کەسانە بەسۆزەوە ھەڵسوکەوت لەگەڵ تۆ دەکەن، ئەو وزە ئەرێنییە بەکاربھێنە بۆ کۆتایی پێھێنانی ئاڵۆزییەکان.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟