ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "١٠"ـی کانوونی دووەم

بەختی ئەمڕۆ "١٠"ـی کانوونی دووەم

بورجی کاوڕ:٢١/٣ - ١٩/٤
بەم نزیکانە کۆمەڵێک بابەتی گرنگت بۆ دروست دەبێت، بۆیە دەبێت بە گەشبینییەوە ھەڵسوکەوت لەگەڵ بارودۆخەکە بکەیت، مەکەوە ژێر  کاریگەری بیروبۆچوونەکانی کەسانی دیکە و مەھێڵە باوەڕییەکانت بگۆڕن، ئەو ڕکابەرایەتییە بەکاربھێنە بۆ بەرەوپێشچوونی سەرکەوتنەکانت، بەم شێوەیە لەبری دەرفەتێک دوو دەرفەتت دەست دەکەوێت.

 

بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
 کەسانی دەوروبەرت بەئەرێنییەوە ھەڵسوکەوتت لەگەڵ دەکەن، ئەو ھاوکاریانەیش لەلایەن ھاوڕێ و کەسە نزیکەکانت بەھێمنییەوە پێشەکەشت دەکرێت، لەلایەکی دیکەوە دەبێت بەئاگەدارییەوە پارێزگاری لە وەڵامدانەوەی ئەو ھەڵسوکەوتانە بکەیت بەرامبەر بەکەسانی دیکە، پێویستە بەجوانی بیر بکەیتەوە بۆ ئەوەی پاڵپشتییەکی باش بگۆڕنەوە لەنێوانتان.

 

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
بەشێکی زۆری بابەتەکان لەئێستەدا بەشێوەیەکی باش بەڕێوەناچن کە ھەروەکو لەپێشوودا پلانت بۆیان دانا بوون، دەبێت قبووڵی ئەو شتانە بکەیت کەناتوانیت بیانگۆڕیت، مەھێڵە تووشی دڵتەنگی ببیت و ڕێگە لەبەرەوپێشچوونی ھەنگاوەکان بگرێت، وردببەوە لەو شتانەی کە دێتە پێشت، بەئارامی و بەپێداگری دەگەیتە ئامانجەکانت.

 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
زۆر شتت بەدەست ھێناون بەڵام تاکو ئێستە ڕازی نیت لەبەدەستھێنانیان، ئەگەر لەئێستەدا بیر لەبەدەستھێنانی زیاتر بکەیت ئەوا ڕەنگە سەرکەوتنەکانی پێشوو و تەندروستیت لەدەست بدەیت، ھەنگاوێک بڕۆ دواوە و پشوو بدە، کەمێک مێشکت بحەسێنەوە، بۆ ئەوەی ئاستەنگییەکان بەرەبەرە بەجێ بھێڵیت.

 

بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨
داواکارییەکانت لەکارەکەت زیاتر دەبن، بۆیە دەبێت ئەو ھاوکاریانە قبووڵ بکەیت کە پێشکەشت دەکرێن، بۆ ئەوەی ئاستەنگییەکان لەبەردەمت نەمێنێت، ھەروەھا دەبێت بەگرنگییەوە ھەڵسوکەوت بکەیت، لەژیانی تایبەتیت بەکۆمەڵێک ناکۆکیدا تێپەڕ دەبێت، مەھێڵە تووشی نائومێدیت بکات، ئەگەر تووشی زۆرترین کێشە بیتەوە، ئەوا دەتوانیت چارەسەرێکی بنەڕەتی بدۆزیتەوە.

 

بورجی گوڵەگەنم:٢٣/٨ - ٢٢/٩
ئەگەر لەکارەکەت سەرکەوتنێکی سروشتیت بەدەست ھێنا، دەبێت پارێزگاری لەسەلامەتی ناوەوەت بکەیت، بەم ڕێگەیش دەبێت، پارێزگاری لەھاوڕێیەتی کارەکەت بکە، لێبوردە بە بەرامبەر ئەو کەسانی کە تۆیان خۆشدەوێت، دەبێت لەوە تێبگەیت کە ناکۆکییەکان ڕابردووت لەگەڵ کەسە نزیکەکانت گرنگی بۆ تۆ نابێت، گرنگیدان بەجەستە و دەروونت وا دەکات بۆ ماوەیەکی درێژتر ببیتە خاوەن تەندروستییەکی باش.

 

بورجی تەرازوو:٢٣/٩ - ٢٢/١٠
سەرەتای ئەمڕۆ دەست بەھەندێک کێشە دەکەیت، تووشی ھەندێک شت دەبیتەوە کەناتوانیت بەسەریاندا زاڵبیت، بۆیە دەبێت بەچاوێکی جیاوازتر سەیری بارودۆخەکە بکەیت، خۆت لە دۆخەکانی ڕابردوو داببڕێنە، سەیری شتە نوێیەکان بکە و بەئاگەدارییەوە گلەیی لەکەسانی دەوروبەرت بکە، چونکە ھەندێک کات ھەڵەی تۆی تێدایە.

 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
ڕەنگە ئەمڕۆ تووشی دۆخێکی ئومێد بەخشانە ببیتەوە و پەیوەندییە خێزانییەکانت پتەوتر ببن، بەم شێوەیە خێزانەکەت ئاسوودە دەکەیت و ئەوانیش پاڵپشتی لەپلانەکانت دەکەن، ئەو پەیوەندییە ڕەنگدانەوەی لەسەر ژیانی سۆزداریش دەبێت، لەکەسێک نزیک دەبیتەوە، پەیوەندییەکەتان ماوەیەکی درێژ دەخایەنێت.

 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
ئەمڕۆ زیرەکیت و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت بەبەھێزی دەردەکەون، بۆیە دەبێت ئەم دەرفەتە بقۆزیتەوە بۆ زاڵبوون بەسەر بارودۆخەکە، بەم شێوەیە سەرکەوتن لەکارەکەت و ژیانی تایبەتی بەدەست دەھێنیت، لەڕووی ژیانی تایبەتییەوە، دۆخێکی باشت بۆ ڕێک دەکەوێت و کەسانی نزیکت بەشێوەیەکی نەرمانە ھەڵسوکەوتت لەگەڵ دەکەن.

 

بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
دەبێت روحێکی نوێ بکەیتە بەر پەیوەندییەکانت و شتێکی جیاواز ئەنجام بدەیت، تەنھا بەکەمێک متمانە بەخۆبوون، چەند سوپرایزێک بۆ کەسە نزیکەکانت ئەنجام دەدەیت، بەم شێوەیە کۆمەڵێک پێشنیاری باشت پێشکەش دەکرێت، بۆیە لەم دۆخەدا واباشترە بەشێوەیەکی زنجیرەیی واز لەکێشە کەسییەکانت بھێنیت.

 

بورجی سەتڵ:٢٠/١ - ١٨/٢
ئەگەر ئارەزوو دەکەیت سەرکەوتن لەشتە گرنگەکان بەدەست بھێنیت، ئەوا پێویستە لەئێستەدا دانووستاندن لەگەڵ کەسانی دیکە ئەنجام بدەیت، جا ئەو کەسانە کەسی نزیک بن یان ھاوڕێی کارەکەت بن، مەھێڵە ئەم دەرفەتە لەدەستت بڕوات، پێویستە ئەم دەرفەتە بەھەموو توانایەکت ماندووبیت لەپێناویدا، چونکە لەوانەیە دۆخەکە پێچەوانە بێتەوە دەرفەتێکی لەم شێوەیە بەدەستت نەکەوێت.

 

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
تۆ لەگەڵ کەسانی دەوروبەرت بەشێوەیەکی زۆر باش گونجاویت، جا چ لەسەر ئاستی پیشەیی بێت یان لەسەر ئاستی کەسێتی بێت، ئەم کاتانە تەرخان بکە بۆ دووبارە بەستنەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت لەگەڵ کەسانی دیکە بۆ ئەوەی ئاستەگییەکان تێپەڕێنیت، بەھۆی ئەوەی کۆمەڵێک ئەستێرە ھاتوونەتە ناو بورجەکەت، بۆیە لەبەرژەوەندی تۆ نابێت ئەم ماوەیە.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟