ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ"١١"ـی ئاب

بەختی ئەمڕۆ"١١"ـی ئاب

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ - ١٩/٤
ھەتا ئەگەر سەرکەوتنەکانت بەشێوەیەکی سروشتی لەکارەکەت بەدەست کەوت، دەبێت بەردەوام پارێزگاری لە سەلامەتی ناوەوەت بکە بە ھەڵسوکەوتێکی کراوە، بەم شێوەیە ھاوڕێیەتیت لە کارەکەت دەبێتە ڕاستەقینەیی، ڕێگە بە کەسانی دیکە بدە بە سۆزەوە ھەڵسوکەوتت لەگەڵ بکەن، بەھۆی ئەوەی ئێستە بۆت دەرکەوتووە ناکۆکییەکانی ڕابردوو ھیچ گرنگی نییە، ھەروەھا ڕێگە بە جەستەت بدە بۆ ماوەیەکی درێژتر بحەسێتەوە.

 

بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
ئەمڕۆ بەیانیت بەھەندێک کێشە دەست پێ دەکات، بۆیە تووشی ھەندێک دۆخ دەبیتەوە ناتوانیت بەسەریدا زاڵبیت، تا تێڕوانینەکانت نەگۆڕیت، خۆت داببڕێنە لەشتە کۆن و باوەکان، سەیری شتە نوێیەکان بکە، ئاگەداری گلەیی کردن بە لەکەسانی دیکە، ڕەنگە تۆ بکەویتە ناو ھەڵەوە، ئەگەر بەڕووی شتە نوێیەکان بکرێیتەوە، ئەوا زۆر شتی لێوە فێردەبیت.

 

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
ئەمڕۆ دەتوانیت ھەڵوێستێکی ئومێدبەخشانەت ھەبێت بۆ بەستنی پەیوەندییە خێزانییەکانت، بەم شێوەیە خێزانەکەت بە دڵخۆشییەوە ئەمە قبووڵ دەکەن، بە شێوەیەکی زۆر باشیش پاڵپشتی لە پلانەکانت دەکەن، ئەم پەیوەندییە بەھەمان شێوە کاردانەوەی لەسەر ژیانی سۆزداری دەبێت، لە کەسێکی دیاریکراو نزیک دەبیتەوە، پەیوەندییەکی درێژ دەبەستن.

 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
ئەمڕۆ لێھاتوویی کۆمەڵایەتیت زۆر بەھێزە و نا ئاساییە، بۆیە دەتوانیت ئەم ھەلە بقۆزیتەوە بۆ زاڵبوون بەسەر دۆخەکە، سەرکەوتن لەکارەکەت و دەرەوەی بەدەست دەھێنیت، ھەتا لەژیانی تایبەتیت، بەھۆی تێڕوانینی گەرم کۆمەڵێک سوودت پێ دەگات، کەسانی دیکە ڕێزت دەگرن و بەسۆزەوە مامەڵەت لەگەڵ دەکەن، بۆیە دووبارە بیر لەدۆخەکە بکەوە.

 

بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨
روحێکی نوێ بکە بەشێوەیەکی نائاسایی و بە سینگێکی فراوان بکە بەر پەیوەندییەکانت، تۆ ئەمە بە شتێکی قوڕس نابینیت، دەتوانیت تەنھا بە متمانە بەخۆبوون، دەتوانیت سوپرایزێکی گەورە بۆ کەسانی دەوربەر ئەنجام بدەیت، بەم شێوەیە کۆمەڵێک پێشنیارت پێ دەگات، پێویستە خۆت لە کۆتەکان ڕزگاربکەیت و دەستپێشخەری بۆ شتەکان ئەنجام بدەیت.

 

بورجی گوڵەگەنم:٢٣/٨ - ٢٢/٩
ئەگەر ئارەزووی سەرکەوتن و بەدەستھێنانی شتێکی بەنرخ دەکەیت، ئێستە کاتی ئەوە ھاتووە دانووستاندن لەگەڵ کەسانی دیکە بکەیت، جا چ ئەو کەسانە ھاوڕێ بن یان کەسانی نزیک بن، مەھێڵە ھەلەکان لەدەست بدەیت، بە ماندوبوونێکی زۆر دەبێت ھەلەکان بقۆزیتەوە، ڕەنگە دۆخەکە بەپێچەوانەیی ھەڵگەڕێتەوە و نەتوانیت ھیچ شتێک بەدەست بھێنیت.

 

بورجی تەرازوو:٢٣/٩ - ٢٢/١٠
تۆ بەتەواوی لەگەڵ کەسانی دەوروبەر گونجاویت، جا چ لەسەر ئاستی پیشەیی بێت یا کەسێتی بێت، ئەم ھەلە بقۆزەوە بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکان و کردنەوەی پەیوەندییەکی نوێ لەگەڵ ئەو کەسانەی کە نزیکن لە تۆوە، بۆ ئەوەی ئەو کاتانە چاک بکەیتەوە، بەھۆی ئەوەی کۆمەڵێک ئەستێرەی خراپ ھاتوونەتە ناو بورجەکەتەوە لەبەرژەوەندی تۆ کار ناکەن.

 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
ھەڵسەنگاندنەکان دەست بە پێشکەوتن دەکەن و پێویستە بە گەشبینییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکەیت، مەکەوە ژێر کاریگەری کەسانی دەوروبەر بۆ گۆڕانی بیرۆکە و بۆچوونەکانت، لەگەڵ ئەوەیشدا ڕکابەرایەتییەکانت بەکاربھێنە بۆ دۆزینەوەی بیانوویەک بۆ دۆخەکە، بەم شێوەیە لە بری ھەلێک دوو ھەلت بەدەست دەکەوێت.

 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
ھەموو کەسانی دەوروبەرت بە ئەرێنییەوە پارێزگاریت لێ دەکەن و پاڵپشتیت لێ دەکەن، ئەم پاڵپشتییە لە لایەن ھاوڕێ و کەسە نزیکەکانت دەست دەکەوێت، لە لایەکی دیکە کاتێک بەڕووی مامەڵەی ئەو کەسانە دەکرێیتەوە، لەسەر تۆ پێویستە بە ھەڵویستێکی سادە کاردانەوەت بۆیان ھەبێت، تاکو پاڵپشتییەکە بەردەوامی ھەبێت، پێویستە وەڵامدانەوەیەکی جوانت بۆ دۆخەکە ھەبێت.

 

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
زۆرێک لە بابەتەکانی ئێستەکە بە باشی بەڕێوە ناچن ھەروەک پلانت بۆ دانابوون، دەبێت ئەو شتانە قبووڵ بکەیت کە ناتوانیت بیانگۆڕیت، مەھێڵە نائومێدیت ڕێگە لە پێشکەوتنت بگرێت، وردببەوە لەو شتانەی دێنە بەردەمت، بۆ ئەوەی بە ھێمنی و بە پێداگری بگەیتە ئامانجەکانت.

 

بورجی سەتڵ:٢٠/١ - ١٨/٢
لەم ساتەدا تۆ زۆر شتت دەوێت، ھەنگاوێک بڕۆ دواوە، ئەگەر نا دۆخی کارەکەت ئاڵۆزی تێدەکەوێت، ھاو پیشەکانیش لە تۆ دووردەکەونەوە، لە ڕووی ژیانی تایبەتییەوە، پێویستە زاڵ بیت بەسەر دەرووندا، ئەگەر نا کەسانی دیکە بە ھەڵە لە تۆ دەگەن، بۆچوونی ھاوڕێ و ھاوبەشی ژیانت و کەسە نزیکەکانت قبووڵ بکە، دڵەڕاوکێیت کاریگەری لەسەر تەندروستیت دەبێت، ڕاھێنانی وەرزشی ئەنجام بدە و کاتێکی پشوو وەربگرە.

 

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
داواکارییەکانت لەکارەکەت بەرەو زیادبوون دەچێت، بۆیە دەبێت قبووڵی ھاوکاری کەسانی دیکە بکەیت، بۆ ئەوەی کێشەکانی کارەکەت کەم ببێتەوە و بەرە بەرە بەگرنگییەوە مامەڵە لەگەڵ شتەکان بکەیت، ژیانی تایبەتیت بەکۆمەڵێک ناکۆکی تێپەڕدەبێت، مەھێڵە تووشی بێ ورەییت بکات، ھەتا ئەگەر ھەست بەتێپەڕبوونی ناخۆشترین ڕۆژ دەکەیت، کەمێک چاوەڕێ بکە، چوونکە ھەندێک کاتدا چارەسەرەکە لەناوەوەی خۆت دەدۆزیتەوە، ھەر کاتێک ھەست بەنیشانەی جەستەیی دەکەیت، پێویستە بەدوای ھۆکارەکەی بگەڕێیت.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟