ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "١١"ـی ئەیلول

بەختی ئەمڕۆ "١١"ـی ئەیلول

بورجی کاوڕ:٢١/٣ - ١٩/٤
پێدەچێت ئەمڕۆ شتەکان بەپێی پێویست بەڕێوەنەچن، بەھەمان شێوە تۆ کێشەت ھەیە لە وردبوونەوەی شتەکان، سەرەڕای ئەوەیش دەبێت خۆت لە ئاڵۆزییەکان بپارێزیت، نا ئومێد مەبە، ئەگەر شتی باشتر ئەنجام بدەیت ئەوا دووبارە سەرکەوتنێکی دیاریکراو بەدەست دەھێنیت، نابێت پێشبینی زۆریش بکەیت، کاتێک ھێمن دەبیتەوە متمانەییت زۆرتر دەبێت، بەم شێوەیە دۆخەکە باشتر دەبێت.

 

بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
متمانەیی و ھێمنی سەرچاوەی سەرەکی ژیانی تۆیە، تۆ پڕیت لە چالاکی و ھەتا ئەگەر بە دژوارترین دۆخ تێپەڕیت ھەست بە قوڕسایی ناکەیت، دەتوانیت خۆشی ببینیت لەژیان بێ دوو دڵی، خۆت ئامادە بکە بۆ شتێکی تایبەتی، بەھۆی ئەوەی کەسانی لێھاتوو دەوری تۆیان داوە، بۆیە ئەکەر دەتەوێت پڕۆژەیەکی نوێ ئەنجام بدەیت، ڕاوێژ بەو کەسانە بکە. 

 

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
بەم نزیکانە ڕووبەڕووی ئاڵۆزی و ڕکابەرایەتی کردن دەبیتەوە، ئەمەیش بەھۆی ئەوەی یەکێک دژایەتی تۆ دەکات یان بە ھۆی ئاستەنگی ئەو شوێنەی کە تیایدا ئامادە دەبیت، بۆیە ماندوو دەبیت لەپێناو ھاوسەنگی ڕاگرتن، دەبێت ئەوەیش لەبەر چاو بگریت کە ھەوڵبدەیت کەمترین کاریگەری نەرێنی لەسەر ڕێچکەی ژیانی تۆ ھەیە، بە تایبەتی ئەگەر ھاتوو بڕیارێکی دروست لە پێناویدا بدەیت.

 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
لەم کاتەی ئێستە تۆ بەئاسانی دەتوانیت لەگەڵ گروپەکەت ڕێک بکەویت، بەبێ گفتوگۆکردن، کەشێکی ھێمن لەگەڵ کەسانی دیکە دەگونجێیت، دەتوانیت ئەم کاریگەرییە ئەرێنییە تەرخان بکەیت بۆ ئەنجامدانی چالاکی ھەمەڕەنگ لە کارەکەت و ببیتە کەسایەتییەکی بەرھەمھێنەر.

 

بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨
پێشوازییەکی زۆر گەرمت لێ دەکرێت لەلایەن ئەو کەسانی چاوت پێیان دەکەوێت، بۆیە دەبێت ئاگەداری ئەم چاو پێکەوتنانە بیت، ڕەنگە ببنە ھاوڕێی کۆتایی ژیانت، بەخت بەڕووی تۆدا کراوەتەوە و چاوت بەھاوبەشی ژیانت دەکەوێت.

 

بورجی گوڵەگەنم:٢٣/٨ - ٢٢/٩
کۆمەڵێک کەس ھەن دەست دەکەن بە پێشنیارکردنی بیرۆکە و تێگەیشتنە نوێیەکانیان، پێویستە ئەو پێشنیار و ھاوکارییانە قبوڵ بکەیت و باوەش بۆ جۆری ھەلەکان بکەیتەوە، بەم شێوەیە ھەنگاوێکی گەورە بەرەو پێشەوە دەنێیت، کە ماوەیەکی درێژە ئارەزووی دەکەیت، بەڵام پێویستە زۆر بە وردییەوە خوێندنەوە بۆ دۆخەکە بکەیت.

 

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ھەست بە ئاسانی و بە ئەرێنی دەکەیت لە مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی دیکە، ھەمووان سەرنجی تۆ دەدەن، ئەم پەیوەندییە ئەرێنییە کاریگەری لەسەر لە سەر داھاتووت دەبێت لە ھەموو کاتێکدا، بۆیە دەبێت بە قەدەر ڕێزگرتنی ئەو کەسانە نرخیان بزانیت، بەم شێوەیە کەسایەتیت بەرزتر دەبێتەوە.

 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
ھەست بەئاسوودەییەکی تەواو دەکەیت بەھۆی ئەو شتە تایبەتانەی پێی ھەڵدەستیت، ئەو کەشە دەگوازرێتەوە بۆ کەسانی دیکە، ئەو ھەلە بقۆزەوە بۆ بەستنی پەیوەندی لەگەڵ ئەو کەسانەی بەھەمان عەقڵی تۆ کاردەکەن، پلانەکەت بەبیرۆکەی کەسانی دیکە تەواو بکە، بەوردی دەست بەکارەکەت بکە، بەھۆی ئەوەی لەپێشوودا ئەو کارانە دەست نەکەوتوون، بەڵام لەئێستەدا لەبەردەستن.

 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
پێدەچێت ئەمڕۆ نەتوانیت ھیچ شتێک بەدەست بھێنیت، بەڵام مەھێڵە ئەمە تۆ بگەڕێنێتەوە دواوە، ئەگەر بە جێگیری لە کارەکەت بمێنیتەوە، ئەوا دووبارە سەرکەوتن بەدەست دەھێنیت، دۆخەکە بەھەمان شێوە بەسەر ژیانی تایبەتی جێبەجێ دەبێت، لەگەڵ ھاوبەشی ژیان و ھاوڕێکانت، بگەڕێ بەدوای ڕێگە چارەسەرەکان و لێک تێگەیشتنەکان کە ناکۆکی لە ئامانجەکانت دروست کردووە، دڵەڕاوکێی کاریگەری لەسەر ژیانی تەندروستیت پەیدادەکات.

 

بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
لەکارەکەت تۆ لەژێر کەشێکی ھێمنیت، بۆیە کۆمەڵێک کەس داوای ئامۆژگاری و ھاوریت لێ دەکەن، ئەمەیش وا دەکات زیاتر ھەست بە متمانەیی و بڕوابوخۆبوون بکەیت، بە ئاسانی دەتوانیت ڕووبەڕووی ھەموو شتێک بیتەوە، بەڵام کەسانی نزیک ە دڵت لەبیر مەکە، بە تێپەڕبوونی کات ھەست بەئاسوودەیی زیاتر دەکەیت لەگەڵ خۆشەویستانت، باری تەندروستیت زۆر نایابە، بەڵام وا باشترە لە ڕێگەی ڕاھێنانی وەرزشی زیاتر گرنگی پێ بدەیت.

 

بورجی سەتڵ:٢٠/١ - ١٨/٢ 
ئەمڕۆ ڕۆژێکی باش نابێت بۆ تۆ، لە ڕووی شتی تایبەتییەوە کۆمەڵێک شت ھەن بەپێی ئارەزووی تۆ بەڕێوەناچن، لەلایەکی دیکەوە خۆت لەبەردەم چەند ئاستەنگییەک دەبینیتەوە و بەھۆی ھەڵەی کەسانی دیکە، زیادەڕۆیی مەکە لە کاردانەوەکانت، ھەوڵبدە ھێمن بیتەوە، ھەروەھا ھەوڵبدە ئەم ھێمنییە لەسەر کەسانی دیکە بسەپێنیت.

 

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
تۆ ناتوانیت بیر کردنەوە لە خەونە مەحاڵەکان بوەستێنیت، بەڵام ئەمە ھیچ مەترسییەک و شکستێک لە ئەنجامی دەست کەوتی شتەکان دروست ناکات، بەڵام ئەگەر لە کاتێکدا نەبێتە جێگەی ڕەزامەندی ڕەنگە بیرۆکەکانت مەترسی دروست بکەن، ڕێگە بە خۆیت بدە زیاتر بە ئاشتییانە بیر بکاتەوە، بە تێپەڕبوونی کات کێشەکان لە ڕەگەوە چارەسەر دەبن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟