ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "١١"ـی کانوونی دووەم

بەختی ئەمڕۆ "١١"ـی کانوونی دووەم

بورجی کاوڕ:٢١/٣ - ١٩/٤
ھەندێک لەشتەکان بەبوونی ھیچ ھۆکارێک لەئێستەدا دەوەستن، سەرەڕای ئەوەیش ئارەزوو ناکەیت ڕێچکەی بەرنامەی بابەتەکان بگۆڕیت، بۆیە پێویستە ڕێگەیەکی جیاواز بگریتە بەر بۆ ئەوەی بەئاسانی لەئاستەگییانە ڕزگارت بێت، بێ ئەوەی وزەیەکی زۆر خەرج بکەیت و ماوەیەکی زۆریش بۆ بەدەستھێنانی ئامانجەکانت تەرخان بکەیت.

 

بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
پێدەچێت گومانەکانی دوێنێ لەناو چووبن و ھەنگاوێک بەرەو پێشەوە چووبیت، ھەوڵبدە وزەکەت لەپێناو دەست پێکردنی پڕۆژەکانت و بڕیاردانی گرنگ بەکاربھێنیت، بەم شێوەیە دۆخەکە ئاڕاستەیەکی دروست وەردەگرێت و ھەست بەئارامییەکی زۆر دەکەیت، دەتوانیت خۆشی لەسەرکەوتنەکان وەربگریت، خۆت مەبەستەوە بەو پڕۆژانەی کە زیان بەھاوسەنگی تۆ دەگەیەنن.

 

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
لەھەندێک کات پێویستە لەگەڵ شکستی کارەکەت بەباشی ھەڵسوکەوت بکەیت، ئازابە و بەشێوەیەک سەیری ئەو شکستە بکە کە دەتوانیت بۆ شێوەیەکی باشتر بیگۆڕیت، بەم شێوەیە دڵتەنگییەکەت لەبنەڕەتەوە نامێنێت، ھەروەھا دەبێت گوێ لەبیروبۆچوونی کەسانی دیکە بگریت، بەم نزیکانە لەڕووی ژیانی تایبەتییەوە بڕیارێکی گرنگ دەدەیت، لەدۆخە نەخوازراوەکان ڕزگارت دەبێت، بۆیە پێویستە لەئێستەدا خۆشی ببینیت لەھێمنی و ئارامی دەروونیت.

 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
لەکارەکەت لەئێستەدا تووشی نائومێدی بوویتەوە، ھاوڕێیانت ھەست بەوە دەکەن کە دژی ئەوان کاردەکەیت، بۆیە دەبێت ئەوە لەبیر نەکەیت ھەر ئەندامێکی ناو گروپەکەت گرنگیتەواوی بۆ  گروپەکە ھەیە، لەڕووی ژیانی تایبەتیشەوە دەبێت بڕیارێکی دروست بدەیت بۆ بەدەستھێنانی ئامانجەکانت، بۆیە ئامانجە گرنگەکانت دیاریبکە و ڕێگەیەکی دروستی بۆ بدۆزەوە، ھەروەھا ھەندێک ڕاھێنانی وەرزشیش ئەنجام بدە بۆ باشتر بوونی باری تەندروستیت.

 

بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨
لەئێستەدا پێدەچێت قەبارەی کێشەکان بچووک ببنەوە، بۆیە واباشترە خۆت سەرقاڵ نەکەیت بەکێشەکان، دەتوانیت ڕووبەڕووی یەک بە یەکی کێشەکان بەھێمنی بیتەوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ھەست بەدڵخۆشی بکەیتەوە، ئەو ھاوکاریانەیش قبووڵ بکە کە لەلایەن کەسانی دیکە پێشکەشت دەکرێن.

 

بورجی گوڵەگەنم:٢٣/٨ - ٢٢/٩
ئەمڕۆ تۆ خۆت دەگونجێنیت لەگەڵ ھەموو کەسانی دەوروبەرت، بەم شێوەیە ئەوانیش گرنگیت پێ دەدەن، دەبێت تۆش بەھەمان شێوە ھاوکارییان بکەیت، ھەروەھا دەبێت ھاوسەنگی ڕابگریت لەپێدانی شتەکان و وەرگرتنیان، بەم شێوەیە دەگەیتە ئامانجە سەرەکییەکانت، بەڵام ئەم ماوەیە زۆر درێژە ناکێشێت، بۆیە واباشترە بیرە لەدەروونی خۆت بکەیتەوە، ئەم ماوەیە بەکاربھێنیت بۆ ڕێکخستنەوەی کاتەکانت.

 

بورجی تەرازوو:٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ئەمڕۆ تووشی ھەندێک دۆخ دەبیتەوە ئاستەگیت بۆ دروست دەکات، بەڵام دەبێت بڕوات بەتواناکانی خۆت ھەبێت، بەھۆی ئەوەی تۆ لەتوانادا ھەیە بەسەر دۆخەکە زاڵبیت، ئەگەر ئەم کێشەیە لەکارەکەت ڕووبدات ئەوا ھەوڵبدە زاڵبیت بەسەر دۆخەکەدا و ڕێگە چارەسەرێکی بۆ بدۆزیتەوە.

 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
پێویستە ئەمڕۆ ڕووی ڕاستەقینەی خۆت بەدەربخەیت، بەم شێوەیە ئامادە دەبیت لەناو گروپەکەت کاربکەیت، مەوەستە، بەھۆی ئەوەی نازانیت تاکەی ئەم دۆخە بەردەوامی دەبێت، لەڕووی تەندروستییەوە ھەست بەباشی دەکەیت، ھەروەھا ھەست بەحەوانەوەیەکی باش دەکەیت لەڕووی دەروونی و جەستەییەوە، لەلایەکی دیکەشەوە دەتوانیت لەگەڵ ھاوڕێکانت بەشداری پڕۆژە جۆربەجۆرەکان بکەیت.

 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
لەئێستەدا کێشەکانت بەدەردەکەون و کەسانی دیکە ھاوکاریت دەکەن بەوەی  ھەمان ئامانجی تۆیان ھەیە، ئەم دەرفەتە بقۆزەوە بۆ ئەوەی ببیتە خاوەن عەقڵ و جەستەیەکی نموونەیی، بەم شێوەیە پلەی یەکەم بەدەست دەھێنیت لەگروپی کارەکەت، دەتوانیت بەشداری لەسەرکەوتنەکانی کارەکەت بکەیت.

 

بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
لەکۆتاییدا ئێستە کاتی ئەوە ھاتووە پلانەکانت جێبەجێ بکەیت کە ماوەیەکە درێژە ئارەزووی بەدیھێنانی دەکەیت، دەست بکە بەو شتانەی کە دەزانیت بەشێوەیەکی ڕاستەقینەیی بەدەست دێن، بەمتمانە بەخۆبوون دەتوانیت یارمەتی داواکارییەکانت بدەیت و بەئاسانی بەدەستیان بھێنیت، بەڵام دەبێت ئاگەداری ئەوەیش بیت ئەو ھاوکارییە نەبێتە ھۆی تێکدانی دۆخەکە.

 

بورجی سەتڵ:٢٠/١ - ١٨/٢
ماوەی داھاتوو تەرخان بکە بۆ بەستنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت، بەشداریکردنت لەگفتوگۆی خێزانی وادەکات بەشێوەیەکی باش پێشوازیت لێبکرێت و ھاوکاری بکرێیت بۆ جێبەجێکردنی پلانەکان، ھەروەھا ئەگەر ئەم دەرفەتە لەدەست بدەیت، ئەوا ڕەنگە تا ماوەیەکی زۆر کۆتایی بەناکۆکییەکان نەیەت، بۆیە کاتەکە ئێستە گونجاوە بۆ ئەوەی تیایدا سەرکەوتوو بیت.

 

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
لەئێستەدا دەبتە خاوەن مێشکێکی نموونەیی کەماوەیەکی زۆرە بەدواییدا دەگەڕێیت، لەئەنجامی ئەو ھێزە ناوەکییە کەبەھۆی متمانەیی و بڕوابەخۆبوون دروست بووە، ھاوڕێ و کەسە نزیکەکانت داوای ھاوکاریت لێدەکەن، ھاوکارییەکان دوامەخە لەگەڵ ئەوەیش ئامانجەکانت فەرامۆش مەکە.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟