ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "١٢"ـی کانوونی دووەم

بەختی ئەمڕۆ "١٢"ـی کانوونی دووەم

بورجی کاوڕ:٢١/٣ - ١٩/٤
پێدەچێت ئەمڕۆ بەرامبەر کێشەکانت بوەستیت و نەتوانیت چارەسەریان بکەیت، دڵتەنگ مەبە و تەنھا بەچاوێکی جیاواز سەیری شتەکان بکە چارەسەرییەکەی بەئاسانی بۆت ڕوون دەبێتەوە، مەترسە لەوەرگرتنی ئامۆژگاری، بەھۆی ئەوەی ژیانی تایبەتیشت بەتەواوی پێچەوانە بووەتەوە، پێویستت بەپشوویەکی زیاتر ھەیە، بۆیە دوور بە لەوەرگرتنی بەرپرسیاریەتییەکان و خۆشی لەکاتەکانت ببینە.

 

بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
 ھەست بە خۆشی و بەتەندروستییەکی باش و متمانەییەکی زۆر دەکەیت، بۆیە لەکارەکەت پێش دەکەویت، لەئێستەدا دەتوانیت دەست بکەیت بەجێبەجێ کردنی بیرۆکەکانت، ژیانی تایبەتیشت بەردەوام لەگەشانەوەدایە، ئەو کاتە بقۆزەوە بۆ ئەوەی دەرفەتی نوێ بەدەست بھێنیت، متمانە بەخۆبوونت وا دەکات ھەردەم ھەست بەدڵخۆشی بکەیت.

 

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
ناتوانیت بەسەر بارودۆخی ئێستەکە زاڵبیت ئەگەر ھاتوو بەڕێگە چارەسەرە کۆنەکان دەست بکەیت بەچارەسەرکردنی کێشەکان، بۆیە دەبێت ھەندیک شت لەناختدا بگۆڕیت و بگەیتە ستراتیجییەکی نوێ نەھێڵیت کەسانی دەوربەرت کاریگەرییان ھەبێت لەسەر گۆڕینی بیرۆکەکانت و پلانەکانت، بۆیە چارەسەرەکان خۆت بیاندۆزەوە، تەنھا بەبڕوابەخۆبوون دەتوانیت زاڵبیت بەسەردۆخەکەدا.

 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
لەکارەکەت، پێویستە دووجار بیر لەبڕیاردانی شتەکان بکەیتەوە، بەھۆی ئەوەی تۆ ئارەزوو دەکەیت لەئێستەدا ھەڵسوکەوتێکی سەرنجڕاکێش ئەنجام بدەیت ئەمەیش وادەکات ھەست بە پەشیمانی بکەیت لەداھاتوودا، تۆ ئارەزووی سەکەوتن دەکەیت، بەڵام بۆ بەدەستھێنانی ئامانجەکانت ئارەزوو دەکەیت پشت بەکەسانی دیکە ببەستیت، ئەمەیش کاریگەری دەبێت لەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، بۆیە دەبێت زیاتر گرنگی بە پەیوەندییە کەسییەکان بدەیت نەک بەرژەوەندییەکانت.

 

بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨
دەبێت خۆت ئامادەبکەیت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە نوێیەکانت، بەھۆی ئەوەی بارودۆخ لەکارەکەت ناجێگیرە تۆ ناتوانیت بڕێکی زۆر سەرکەوتن بەدەست بھێنیت، مەھێڵە ئەم شتانە تووشی ترست بکات، چونکە قۆناغێکە و بەسەردەچێت، لەڕووی ژیانی تایبەتییەوە تۆ پێویستت بەپاڵنەرێک ھەیە، بەھۆی ئەوەی ھەست دەکەیت پەیوەندییەکانت لەگەڵ کەسانی دەوروبەرت کاڵبوونەتەوە، بۆیە ئاستەنگییەکان بشکێنە و شتێکی نوێ ئەنجام بدە.

 

بورجی گوڵەگەنم:٢٣/٨ - ٢٢/٩
لەئێستەدا ھەست بەتەندروستییەکی باش و عەقڵێکی ساغ دەکەیت، بۆیە دەتوانیت بەئاسایی ھەڵسوکەوت بکەیت، ئەو بڕە وزەی کە ھەتە دەتوانیت بەکاریبھێنیت بۆ بەرەوپێشچوونی شتەکانی کارەکەت و ئەنجامدانی چالاکییەکان، کاتەکە زۆر گونجاوە بۆ ئەوەی پشوویەک وەربگریت و کاتەکانت زیاتر بۆ بیرکردنەوە تەرخان بکەیت، پڕۆژەکانت دیاریبکە و دەتوانیت لەئێستەدا دەست بکەیت بە ھەموو ئەو پڕۆژانەی کە ماوەیەکە ئارەزوو دەکەیت جێبەجێیان بکەیت، تەنھا بەچاوێکی جیاواز سەیری شتەکان بکە بۆ ئەوەی بڕیاری دروست بدەیت.

 

بورجی تەرازوو:٢٣/٩ - ٢٢/١٠
لەئێستەدا وەڵامێکی باشت دەست دەکەوێت بۆ ھەموو دۆخەکان، ھەست بەوەیش دەکەیت کە ئاستەنگییەکان بەرەو نەمان دەچن بەھۆی بیرکردنەوەیەکی دروست لەدۆخەکە، سەرەڕای ئەوەیش ھەندێک ئاڵۆزیت بۆ دروست دەبێت کەسەرچاوەیان گرتووە لە ئاڵۆزییەکانی ڕابردووت، بۆیە دەبێت زیاتر بەڕووی کێشەکان بکرێیتەوە بۆ ئەوەی لەبنەڕەتەوە کۆتایی بەئاڵۆزییەکان بھێنیت.

 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
پێشوازییەکی باشت لێدەکرێت لەلایەن ئەو کەسانەی کە چاوت پێیان دەکەوێت، ئاگەداری ئەو چاوپێکەوتنانە بە، بەم شێوەیە ئەو کەسانە دەبنە ھاوڕێی ژیانت، ھەروەھا ئەمڕۆ چاوت بە ھاوبەشی ژیانی داھاتووت دەکەوێت .

 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
پەیوەندی ھاوڕێیەتیت زیاتر قووڵ دەبێتەوە، لەگەڵ ھاوڕێیەکانت یادگارییەکی نوێ تۆمار دەکەن، لەناو ئەو کۆمەڵە ھاوڕێیەت ھەست بەئاسوودەیەکی زۆر دەکەیت، بەم شێوەیە بەکۆمەڵێک زنجیرە پەیوەندی کۆمەڵایەتی تێپەڕدەبیت کە چالاکی و وزەت پێدەبەخشن، مەھێڵە ئەم دەرفەتە بەخۆڕایی بڕوات ھەلەکە بەکاربھێنە بۆ گەیشتن بەئامانجەکانت.

 

بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
بەتێپەڕبوونی کات و بەبێ بوونی ھیچ گومانێک، ژیانت بووتە دوورگەیەکی بچووکی ئارام، بەڵام بێزارکەر، بیرۆکە و پلانی نوێت ھەیە پێویستیان بەجێبەجێ کردن ھەیە، مەھێڵە کاتەکە زیاتر بڕوات، بڕۆ کەشێکی نوێ تاقیبکەوە، ھەروەھا گفتوگۆ لەگەڵ کەسانی دیکە ئەنجام بدە، بەم شێوەیە دەتوانیت پشت بەو کەسانە ببەستیت بۆ چالاککردنی کارەکان.

 

بورجی سەتڵ:٢٠/١ - ١٨/٢
لەڕووی دۆخی تایبەتییەوە ھەست بەحەوانەیەکی زۆر باش دەکەیت، ئەو کەشە بۆ کەسانی دەوروبەرت دەگوازرێتەوە، دەتوانیت ئەو دەرفەتە بقۆزیتەوە لەگەڵ ئەو کەسانەی کەبەھەمان بیرکردنەوە لەگەڵ تۆ دەگونجێن، پلانەکانت تەواو بکە بە وەرگرتنی بیروبۆچوونی کەسانی دەوروبەر و بەوزەیەکی زۆر باش، بەھۆی ئەوەی کاتەکە گونجاوە بۆ ئەوەی شتەکان بەدەست بھێنیت.

 

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
ئێستە کاتی تۆیە بۆ ئەوەی دەست بکەیت بە ڕکابەرایەتی کردن لەپلانەکانی کارەکەت، ئەگەر ھەندێک گرنگی بەم لایەنە بدەیت، ئەوا ھاوڕێی نوێت بۆ پەیدادەبێت، ھەروەھا وەڵامێکی ئەرێنیش لەو جۆرە کەسانە وەردەگریت، زۆر گرنگە لەئێستەدا خۆشییەکان لەبیرنەکەیت، بۆیە ئەو وزەی کەناختدا ھەیە خەرجی بکە بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟