ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ"١٢"ـی نیسان

بەختی ئەمڕۆ"١٢"ـی نیسان

بورجی کاوڕ:٢١/٣ - ١٩/٤
کەسە گرنگەکانی ژیانت ھەوڵی چاودێری و تێڕوانینی تۆ دەدەن لەڕووی پڕۆژەی پیشەییەکان و کەسییەکانت، لەسەر تۆ پێویستە سوودیان لێ وەربگریت و بە وردییەوە پەیڕەویان بکەیت، پێشنیاری بیرۆکەکانت بکە بە متمانەوە تێڕوانینی بۆ بکە، لە ھەمان کاتدا نابێت زۆر زیادەڕۆیی تێدابکەیت، لەخۆبایی بوون ھاوکاریت ناکات، دەبێت بە چالاکییەوە سەیری ئەنجامەکانیش بکەیت.

 

بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
پێشوازییەکی زۆر گەرمت لێ دەکرێت لەلایەن ئەو کەسانی چاوت پێیان دەکەوێت، بۆیە دەبێت ئاگەداری ئەم چاو پێکەوتنانە بیت، ڕەنگە ببنە ھاوڕێی کۆتایی ژیانت، بەخت بەڕووی تۆدا کراوەتەوە و چاوت بەھاوبەشی ژیانت دەکەوێت.

 

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
پەیوەندی ھاوڕێیەتیت زیاتر قووڵ دەبێتەوە، دووبارە دەست دەکەیتەوە بە تۆمارکردنی ڕووداو و یاردگاریییە خۆشەکانی ڕابردوو و لەبیرنەکراوەکان، تۆ لەم ناوەندەدا ھەست بەئاسوودەییەکی زۆر دەکەیت، بەزنجیرەیەک پەیوەندی زیندوو و ئەرێنی تێپەڕدەبیت، بەشێوەیەکی زۆر خێرا دەگەیتە ئامانجەکانت، بۆیە دەبێت کاتێک چاوت بەھەر کەسێک دەکەوێت بەنھێنییەوە ھەندێک لەوزەی لێ وەربگریت.

 

بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
لەگەڵ بوونی پەرۆشیت و بەجۆشیت کە لە ئێستەدا دۆزیوتەتەوە، ئێستە کاتی ئەوە ھاتووە دەست بکەیت ئاشکراکردنی ھەلە نوێیەکان دەبێتە ھۆی تاقیکردنەوەیەکی کاریگەر بۆ ژیانت، بەڵام دەبێت ئاگەداربیت لەوەی پڕۆژەیەکی زۆر بەیەکەوە جێبەجێ بکەیت و خۆت ماندوو بکەیت، ئەگەر ئەمە ڕووبدات، بەم شێوەیە ڕووبەڕووی کۆمەڵێک شتی گرنگ دەبیتەوە و دەبێت ھەموو ئەرکەکان جێبەجێ بکەیت.

 

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
پێدەچێت ئەمڕۆ نەتوانیت ھیچ شتێک بەدەست بھێنیت، بەڵام مەھێڵە ئەمە تۆ بگەڕێنێتەوە دواوە، ئەگەر بە جێگیری لە کارەکەت بمێنیتەوە، ئەوا دووبارە سەرکەوتن بەدەست دەھێنیت، دۆخەکە بەھەمان شێوە بەسەر ژیانی تایبەتی جێبەجێ دەبێت، لەگەڵ ھاوبەشی ژیان و ھاوڕێکانت، بگەڕێ بەدوای ڕێگە چارەسەرەکان و لێک تێگەیشتنەکان کە ناکۆکی لە ئامانجەکانت دروست کردووە، دڵەڕاوکێی کاریگەری لەسەر ژیانی تەندروستیت پەیدادەکات.

 

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
لەکارەکەت، تۆ ھۆکاری ناکۆکییەکانی، زۆر داواکاریت نەبێت لە ھاوڕێکانت، بە تێپەڕبوونی کات بەشێوەیەکی باشتر کاردەکەیت، کەشەکە لە ماڵەوە زۆر باش نییە، ئەمەیش وا دەکات بەخێرایی ناکۆکی لەگەڵ کەسانی دیکە دروست بکەیت، بۆ ڕاگرتنی تەندروستی جەستەت زیاتر کات لەگەڵ ھاوڕێ و کەسە نزیکەکانت بەسەرببە، دڵەڕاوکێی تووشی نەخۆشیت دەکات، بۆیە دەبێت بەشێوەیەکی تەندروستانە خۆراک بخۆیت و ڕاھێنانی وەرزشیش ئەنجام بدەیت.

 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
ئەمڕۆ ڕۆژێکی باش نابێت بۆ تۆ، لە ڕووی شتی تایبەتییەوە کۆمەڵێک شت ھەن بەپێی ئارەزووی تۆ بەڕێوەناچن، لەلایەکی دیکەوە خۆت لەبەردەم چەند ئاستەنگییەک دەبینیتەوە و بەھۆی ھەڵەی کەسانی دیکە، زیادەڕۆیی مەکە لە کاردانەوەکانت، ھەوڵبدە ھێمن بیتەوە، ھەروەھا ھەوڵبدە ئەم ھێمنییە لەسەر کەسانی دیکە بسەپێنیت.

 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
نابێت بەرپرسیارییەتی زۆر لە ئەستۆ بگریت، ھەتا ئەگەر زۆر سەرنجڕاکێش بن، دەبێت وردبیتەوە لەشتە گرنگەکانی خۆت، ئەگەر نا خۆت تووشی دۆخێکی مەترسیدار دەکەیتەوە، ئەگەر ھەموو شتەکان لەسەر خۆتدا کۆبکەیتەوە، ئەگەر بڕیارێکی گرنگ لەبارەی دۆخەکە دەدەیت، داوای ھاوکاری لەکەسانی دیکە بکە، سەرکەوتنت مسۆگەرە ئەگەر وردبیتەوە لەبەکارھێنانی وزەکەت.

 

بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
پێدەچێت ئەمڕۆ شتەکان بەپێی پێویست بەڕێوەنەچن، بەھەمان شێوە تۆ کێشەت ھەیە لە وردبوونەوەی شتەکان، سەرەڕای ئەوەیش دەبێت خۆت لە ئاڵۆزییەکان بپارێزیت، نا ئومێد مەبە، ئەگەر شتی باشتر ئەنجام بدەیت ئەوا دووبارە سەرکەوتنێکی دیاریکراو بەدەست دەھێنیت، نابێت پێشبینی زۆریش بکەیت، کاتێک ھێمن دەبیتەوە متمانەییت زۆرتر دەبێت، بەم شێوەیە دۆخەکە باشتر دەبێت.

 

بورجی سەتڵ:٢٠/١ - ١٨/٢
ئەمڕۆ ڕووبەڕووی کۆمەڵێک پرسیار دەبیتەوە، داوای ئامۆژگاری و پاراستنی ھەندێک بابەتی ھەستیارت لێ دەکرێت، بەڵام لەئەنجامی ئەم متمانەییە مەھێڵە تووشی لەخۆبایی بوون ببیت، بەھۆی ئەوەی بەکارھێنانی ئەم ڕاشکاوییەت بەرەو خراپی دەچێت و ئەو کەسانەیش بەچاوێکی خۆویستی سەیرت دەکەن، نەرمیت بەکاربھێنە بۆ ھاوکاری کەسانی دیکە، بەم شێوەیە دڵی کەسێک داگیر دەکەیت.

 

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
تۆ پڕیت لە وزە و چالاکی، تواناکانت بەکاربھێنە بۆ بڕیاردانێکی دروست بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکانت و بەرەو پێشچوونی پڕۆژەکانت، تەمەڵی و سستی ڕابردوو ھیچ سوودێکی نییە، لەم ماوەیەدا توانات ھەیە بە وردییەوە مامەڵە بکەیت لەگەڵ ھەموو ھەڵوێستانەی کە ڕووبەڕووت دەبێتەوە، بۆیە تا دەتوانیت ھەلەکە بقۆزیتەوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟